بابه‌ت: فرۆشتنی دوایین ئیمزاى (جۆن كه‌نه‌دی ) به 39 هه‌زار دۆلار
[size=16]
فرۆشتنی دوایین ئیمزاى (جۆن كه‌نه‌دی ) به 39 هه‌زار دۆلار
KTV ...
شڤان گۆران ... دوایین ئیمزاى سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا جۆن كه‌نه‌دی كه پێش چه‌ند كاتژمێرێك له تیرۆركردنی كردوویه‌تی له مه‌زادێكی ئاشكرا له هه‌رێمی تكساس به‌رامبه‌ر 39 هه‌زار دۆلار فرۆشرا .
تۆری "سی ئێن ئێن" ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند كه كه‌نه‌دی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌می رۆژنامه‌ى " دالاس مۆرنینگ نیوز " كه وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی تێدابووه ، له‌سه‌ر داواى ئافره‌تێك له تكساس ئه‌م ئیمزایه‌ی كردووه .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌رواری تیرۆر كردنی كینێدی له‌دواى نزیكه‌ى دوو كاتژمێر له لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه له ته‌نیشت ئیمزاكهیهوه نووسراوه .
دۆگ نۆروین یه‌كێك له به‌رێوه‌به‌رانی كۆشكی مه‌زادی ئاشكرا ده‌ریخست كه رۆژنامه‌كه مانایه‌كی گرنگی مێژوویی هه‌ڵده‌گرێ چونكه به به‌ڵگه‌وه كات و شوێنی تیرۆر كردنی جۆن كێنێدی دیاری ده‌كات سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له دواترین واژووی ئه‌و.
رۆژنامه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر 39 هه‌زار دۆلار به (جۆن مادالینا) سه‌رۆك و خاوه‌نی كۆمپانیای " كه‌سایه‌تییه‌كانی مێژوو " فرۆشرا كه ناوبراو نامه و ئیمزا و یاده‌وه‌رییه‌كانی كه‌سانی ناوبانگ كۆده‌كاته‌وه و باره‌گاكه‌ى له شاری (كالاباساس )ـه له كالیفۆرنیا .
[/size]