بابهت: خورما بۆ تەندروستی ئێسكەكان
[size=16]
خورما بۆ تەندروستی ئێسكەكان
خورما Dates سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ریشاڵی رووكییە، مرۆڤی پێگەیشتوو رۆژانە 20- 35 گرام ریشاڵی پێویستە. ریشاڵی رووەكی دوو جۆری هەیە ریشاڵی تواوە و نەتواوە، هەر یەكێكیان سوودی تەندروستی تایبەتی هەیە.جۆری تواوە كۆنترۆلی نەخۆشی شەكرە دەكات بەوەی كە ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنێت، هەروەها ئاستی كۆلیستیرۆل دادەبەزێنێت بەتایبەتی كۆلیستیرۆلی خراپ. جۆری نەتواوە تێكڕای جوولەی خۆراك لە ریخۆڵەدا تاودەدات و دژی قەبزی كاردەكات. رێژەی كاربۆهیدرات بە شێوەی شەكر لە خۆرمادا دەگاتە نزیكەی 73%، خورما هەر سێ شەكری فركتۆز و گلوكۆز و سوكرۆز لەخۆدەگرێت كە لەش بە ئاسانی سوودیان لێ وەردەگرێت، بۆیە خورما بە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی وزە دادەنرێت. خورما سەرچاوەیەكی باشە بۆ پۆتاسیۆم كە زۆر گرنگە بۆ گرژبوونی ماسولكەكانی لەش و ماسولكەی دڵ و كۆئەندامی دەمار و دابەزاندنی پەستانی خوێن. خورما گەلێك ڤیتامین لەخۆدەگرێت وەكو ڤیتامینB1، ڤیتامینB2، ڤیتامینB5، ڤیتامینB6، ئەم ڤیتامینانە گرنگی تەندروستی زۆریان هەیە لە دروستبوونی هیمۆگلۆبین و خڕۆكە سوور و سپییەكانی خوێن، هێشتنەوەی ئاستی شەكری خوێن. هەروەها خورما مەگنسیۆمی تێدایە كە زەروورە بۆ تەندروستی ئێسكەكان، ئەمە جگە لە ئاسن كە گرنگە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، خورما هیچ چەوری و كۆلیستیرۆلی تێدا نییە.
GullaN
[/size]