بابهت: (( نـــــــــــوێــــــژێـــــــــــك بــــۆ پـــــــایــــــز ))
[size=20] پـه خـشـان : نـــــــــــوێــــــژێـــــــــــك بــــۆ پـــــــایــــــز
سڵاو له پـایز ،، سڵاو له و گه ڵا زه ردانه ی به لێبوردن و بێ فیزی و قایل بوونێکی ته واو ده وه رێنه سه ر زه وی ..
سڵاو له گیانی تێروانینی له سه ر خۆیی که سروشت له م وه رزه ی وه رزه کانی ساڵ پڕ ده کات ،،،
من واهه ست ده که م ئه م گه ڵا زه رده وه ریوانه مردبن،،به ڵکو به پێچه وانه هه ست ده که م له ژیاندا په یامه که ی
خۆیان به جێهێناوه و دوای به ئه نجام گه یاندنی ئه و په یامه کۆچ ده که ن بێ ئه وه ی په شیمان بن
ڕێگه ده ده ن به وانه ی تازه له ده یك ده بن که له دایك بووانی سروشتن .
من واهه ست ده که م ئه م گه ڵا زه رده وه ریوانه که میان وازلێهێنا تا له زۆردا بتوێنه وه
واز له لق و چڵه کان هێنا تا له ژیانێکی گه وره و فراواندا بتوێنه وه ،،
له پایزدا چه ند جوانه ئه و خامۆشییه ی که بڵاوده بێته وه له سروشتدا،،چه ند جوانه ئه و واتایانه ی
ئه م خامۆشیه ده یوروژێنێت که له ده روونی ئه واندا وورد ئه بنه وه ،، مانای ئه و خه ونه یه که زه برو زه نگی تێدا نییه ،،
مانای ڕووناکییه له ویژدانی سۆفییه کاندا ،مانای داماڵین و فه رمانی ته واوه به سه ر خۆزگه و ئاره زووه ده روونییه کاندا .
سروشت له وه رزی پایزدا به ده نوێ و نه ده مرێ وه کو به چاو ده رده که وێ ،به ڵکو له ڕاستیدا
به خودی خۆیدا ده چێته وه ده گه ڕێ و ده پشکنێ
سه ر له نوێ بۆ سه ره تایه کی دی خۆی ئاماده ده کات ،گه ڕانه وه بۆ ناو خودی خۆی ،سه خترین گه شته
له ژیانی سه رجه م بوونه وه رێکدا ، له هه مان کاتیشدا جوانترین گه شته ،،!
ئه مــه شتێکی ئاساییه و قۆناغێکی ڕاسته قینه یه نه ك به قسه و درۆ و ده له سه ، وه ختێك بوونه وه ری زیندوو
ده گه ڕێته وه خودی خۆی هیچ نهێنییه ك له نهێنییه کانی ناشارێته وه
واخۆی ده ر ناخات به شتێك که تێیدا نییه ،بوونه وه ر له گه ڵ خودی خۆیدا تاوانبار و دادوه ریشه ،
تیخ و برینه له هه مانکاتدا ڕووخسار و ئاوێنه یه ،، هه موو ئه و خه سڵه تانه ی خۆشم ده وێن و
ئومێدوارم ببمه خاوه نیان پایز ده یانخاته بیرم .
پایز بێ فیزی و لێبووردن و دوورکه وتنه وه یه له جه نجاڵی ،،،، دوورکه وتنه وه یه له دیارده ڕواڵه تیه کان
پایز ڕاستیه کی ده روونیه ،، به رگێ ناپۆشێت سه رنج ڕابکێشێ ،،
ئه و خامۆشییه که پڕه له مانا گه وره کان ،،
جـــا لــه بــه ر ئــه م هــه مــوو شــتــه پــایــزم خــۆش ده وێ و ئــاره زوومـــه نـــدیـــم و
لــه وه رزی بـــه هــاری لــه خــۆبــایـــی بوو لام چـــاکـــــتـــــره ،،،
هـــه روه هــا لــه دڵـــره قــی و ســــه خـــتــی هــاویــن و زســـتـــانـــیــش
دیـــــــــــــــــســـــــــــان
ســــــــــڵاو لـــــه پـــــــایــــــز .[/size]