بابه‌ت: چهندحاڵهتێكیئهنفلۆتزایبهرازلهسلێمانیوههوڵیرودهۆك ئاشكراده‌بێت
[size=24] چه‌ند حاڵه‌تێكی ئهنفلۆتزای به‌راز له سلێمانی و هه‌وڵیر و دهۆك ئاشكرا ده‌بێت
15 / 11 / 2009
ستانده‌ر: تایبه‌ت
كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی به ستانده‌ری ڕاگه‌یاند: كه تا ئێستا نۆ كه‌س له سلێمانی تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بوون و ئێستا ئه‌و كه‌سانه له‌ژێر چاودێری توندی پزیشكی دان.
ئه‌مه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: تا ئێستا له كوردستان 15 حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌ركه‌وتووه كه 9 كه‌س له سلێمانی 4 كه‌س له هه‌وڵیر و 2 كه‌سیش له دهۆك تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه هاتوون.
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌و نه‌خۆشیه‌و چۆنیه‌تی خۆپاراستن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به نیازی پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی گه‌ڕۆكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوچه‌كانی هه‌رێمدا بگه‌ڕێن و هۆشداری بده‌نه خه‌ڵكی.
پێده‌چێت ئه‌و 15 كه‌سه‌ی كه تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بوون له كه‌سانی بازرگان بن و له شوێنی تره‌وه ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان تووش بوبێت.
ستانده ر[/size]