بابهت: كوردستان راپۆرت ديمانةيةك لةگةل ئةحمد شوكردا
[size=24]كوردستان راپۆرت: ئاستی ئەمسالی خولی كوردستان چۆن دەبینی؟
ئەحمەد شوكر: لە رووی پرۆگرام و بەڕێوەچوونی یارییەكان لە كاتی خۆی خولێكی سەركەوتووە و لە رووی ئاستیشەوە لە ئاستێكی مام ناوەندیدایە.
كوردستان راپۆرت: وەكو دەبینین ماوەی 3 سالە یانەی هەولێر تیپی دووەمی هەیە، كەچی تا ئێستا نابینین لەم تیپە یاریزان بۆ ریزی یەكەم سەركەوێت. بە بڕوای تۆ هۆكارەكەی چییە ؟
ئەحمەد شوكر: پرسییارێكی بەجێیە. وابزانم تا ئێستا هیچ رۆژنامەنووسێك ئاماژەی بەم خاڵە گرنگە نەداوە، منیش تا ئێستا هۆكارەكەی نازانم، چونكە ئەگەر بڵێین یاریزانی تیپی دووەم ئاستیان نییە، بە دڵنیاییەوە دەڵێم كە یاریزانی زۆر ئاست بەرزی تێدایە، بەڵام هەلیان بۆ نارەخسێنن.
كوردستان راپۆرت: بۆچی دوای رۆیشتنی عەبدوڵڵا مەحمود ئاستتان بەرەوە خراپی چوو؟
ئەحمەد شوكر: ئێمە خۆمان لە سەرەتای قۆناغی دووەم ئاستمان خراپ بوو، رۆیشتنی عەبدوڵڵا مەحمود كاریگەری زۆری هەبوو، چونكە ماوەیەكی زۆر بوو لەگەل ئەو كارمان كردبوو، ب ئەوەش ئەمە ناگەینێت كە بڵێین كاپتن (سەمیر) ببێتە هۆكار بۆ خراپی ئاستمان، یاریزانەكان لە رووی دەروونییەوە زۆر خراپ بوون، بەڵام كاپتن سەمیر هەوڵی دا تیپێكی باش بۆ ئەم وەرزە دروست بكات كە ئێستا دەیبینن.
كوردستان راپۆرت: بە گشتی هۆكارەكەی چی بوو لە پارساڵ لە دوای قۆناغی دووەم سەركەوتوو نەبوون ؟
ئەحمەد شوكر: من لە چەند خالێك كۆیان دەكەمەوە. كردنەوەی خولێك بۆ راهێنەران كە ئێمە لەو كات لە سەربازگەی مەشقیدا بووین و راهێنەرەكەمان لەو خولە بوو. هاوكات نەبوونی پێكهاتەیەكی جێگر و هێنانی یاریزان لە تیپی یەكەم و دەستبەرداربوون لە یاریزان (مۆفق یونس ) كە لەو كاتەدا بۆ یانەی هەولێر زۆر پێویست بوو.
كوردستان راپۆرت: لە خولی كوردستان ئاستێكی باشت پێشكەشكرد، بۆچی لە تیپی یەكەمی یانەی هەولێر داوانەكرای؟
ئەحمەد شوكر: منیش نازانم هۆكاری چییە. ئەم پرسیارە لە راهێنەر بكە.
كوردستان راپۆرت: دەڵێن لە پاڵەوانەتی ڤیڤا، (عیماد قادر)ی راهێنەر غەدری لە یاریزانانی شاری هەولێر و دهۆك كردووە؟
ئەحمەد شوكر: هەموو راهێنەرێك ئازادە كێ یاری پێ دەكات، بەڵام بەمەرجێك لە سەر بنەمای ئاست بێت نەك بنەمای دیكە، ئەگەر بێت سەیری یارییەكان بكەی ئەمەت بۆ روون دەبێتەوە.
كوردستان راپۆرت: ئێستا ئاستی یانەی هەولێر چۆن دەبینی؟
ئەحمەد شوكر: ئاستێكی باشمان هەیە، بەڵام كێشەمان لە گۆڵكردن هەیە. هیوادارم كاپتن سەمیر چارەسەری بكات.
كوردستان راپۆرت: كێشەتان لە یانەی هەولێر چییە ؟
ئەحمەد شوكر: لە رووی بۆند و مووچەوە هیچ كێشەیەكمان نییە، دەستەی كارگێڕی هەموو كار ئاسانكارییكیان بۆ دابین كردووین.
كوردستان راپۆرت: هیچ بۆندێك لە یانەكانی دیكەوە بۆ هاتووە؟
ئەحمەد شوكر: بەڵێ، چەند بۆندێكم لە یانەكانی دیكەوە بۆ هاتووە، بەڵام هەرگیز یانەی هەولێر جێناهێڵم.
كوردستان راپۆرت
[/size]
کــهسـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک دهرێـژم
شـــهو تــــا بـــهیــــان نـهـێـنـیـهکــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا دهنـێــژم
ئــــهوهنـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاودهمـی ئــاسـمــان بــهڵام مــانـگـم هــهر نـادیـاره
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]