1

بابه‌ت: یانه‌ی سه‌رهه‌نگ و حوکمه‌ته‌که‌ی خۆمان

[size=16]سلاوتان لیبیت هاوریان
من ئه‌م یانه‌یه‌ وه‌ک حوکمه‌ته‌که‌ی خۆمان ده‌بینم مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌
که‌ لای به‌رپرسه‌کانی ئه‌م حوکمه‌ته‌ی لای خۆمان ئه‌وه‌ی  شایسته‌ی وه‌زیر
و کورسی بیت نابیته‌ وه‌زیرو خاوه‌ن ده‌سه‌لات به‌لام ئه‌وه‌ی شایسته نه‌بیت
ئه‌و ده‌بیته‌ کار به‌ده‌ست له‌م یانه‌یه‌ش ئاوایه‌ ئه‌و به‌شه‌ی که‌ شایسته‌ نیه‌ له‌ یانه‌
هه‌بیت هه‌یه‌ به‌لام ئه‌و به‌شه‌ی که‌ شایسته‌ی یانه‌یه‌ سراوه‌ته‌وه‌ بۆ نمونه‌
به‌شی وه‌رزش ته‌نها کراوه‌ته‌ یه‌ک به‌ش که‌ به‌رای خۆم ئه‌مه‌ زۆر زۆر ناره‌وایه‌
چونکه‌ ئیمه‌ هه‌والی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌مان هه‌یه‌ پیویسته‌ له‌ یه‌کتر جیا بکریته‌وه‌
وه‌ جگه‌له‌وه‌ش به‌شی کۆمه‌لایه‌تی که‌ به‌شیکی قه‌له‌بالغ بوو له‌ یانه‌ به‌هه‌مان
شیوه‌ی وه‌رزشیه‌کان سراوه‌ته‌وه‌ له‌کاتیکدا به‌شی هونه‌ری و وینه‌ی ئه‌ندامان
که‌ بابه‌ته‌کانی که‌من وه‌ دلنیام خوینه‌ریشی که‌مه‌ گرنگیه‌کی تایبه‌تی پی دراوه‌
من لیره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ربه‌شه‌و مافی خۆی پی بدریتی واته‌ به‌شه‌
گونجاوه‌کان له‌ یانه‌ دابنری ئه‌وانه‌ی زۆریش گرینگ نین پیویست ناکا ته‌نها بۆ جوانی
له‌ یانه‌ بیت
هیوادارم به‌ریوه‌به‌ران به‌دلیکی فراوان وه‌ری بگرن
خوشکی بچوکتان سارا[/size]

2

وه‌ڵام: یانه‌ی سه‌رهه‌نگ و حوکمه‌ته‌که‌ی خۆمان

[size=19]سه رديريكى سه ير !!!!

قسه كانت جوانن ده ستت خؤشبيت
به راستى منيش بيشتر ئاكادارم كردنه وه
به س ووتيان بؤ هينانه وه ى ئه و به شانه
ده بيت به شيتر ره ش بكه ينه وه
ئه كه ر نا منيش بؤجوونى تؤم هه يه
\ده ستت خؤشبيت ساراخان[/size]

[size=30][email protected][/size]

3

وه‌ڵام: یانه‌ی سه‌رهه‌نگ و حوکمه‌ته‌که‌ی خۆمان

سڵاو ساراخان .. له‌ یانه‌ به‌شه‌كان زۆر بوون ئێمه‌ش به‌ پێوستمان زانی كه‌وا هه‌ندێك له‌ به‌شه‌كان نه‌هێلین . وه‌ هه‌ندێ
له‌ به‌شه‌كان تێكه‌ڵ بكرێت و بكرێت به‌ یه‌ك به‌ش ..
بۆ به‌شی وه‌رزشی ته‌نها به‌شێك پێویسته‌ .. ئه‌ویش كه‌هه‌یه‌ وه‌رزش به‌ گشتی هه‌ر هه‌واڵیك وه‌رزشی ئه‌توانرێت له‌م به‌شه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌ .
بۆ به‌شی هونه‌ریش ره‌نگه‌ وه‌ك به‌شه‌كانیتر چاڵاك نه‌بێت له‌ بابه‌ت ناردن و سه‌ردانكردنی ئه‌م به‌شه‌ ، به‌ڵام به‌شی هونه‌ر  پێویسته‌ له‌ یانه‌  هه‌بێت بۆ بڵاوكرنه‌وه‌ گشت هه‌واڵه‌ هونه‌ریه‌كان ..
بۆ به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی .. ئه‌م به‌شه‌ نه‌سراوته‌وه‌ به‌ڵكوو گوازراوه‌ته‌وه‌‌ بۆ به‌شی هه‌مه‌رنگ بۆیه‌ ئه‌توانن بابه‌ته‌كانتان بنێرن بۆ به‌شی هه‌مه‌رنگ .

له‌گه‌ڵ رێزمان

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif

4

وه‌ڵام: یانه‌ی سه‌رهه‌نگ و حوکمه‌ته‌که‌ی خۆمان

Dlm_Hawler نووسی:

[size=16]هیوادارم به‌ریوه‌به‌ران به‌دلیکی فراوان وه‌ری بگرن
خوشکی بچوکتان سارا[/size]

جا به‌ ته‌ئكیدی، ئێمه‌ به‌ دڵێكی فراوانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كانتان وه‌رده‌گرین.
به‌ نسبه‌ت لادانی به‌ش ئه‌مه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ YSM21 به‌شی زۆر بوو، ئێمه‌ش له‌ هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه‌مان سڕیه‌وه‌ كه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت له‌ هه‌وڵی لابردنی دوو به‌شی ترین به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كام به‌ش لاببه‌ین.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ ئێستا هه‌ر بابه‌تێكی كه‌ بتانه‌وێ دایبنێن به‌شێك هه‌ر هه‌یه‌ كه‌ له‌وێدا بڵاوی بكه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ڕای من و براده‌رانی تریش نه‌هێشتنی به‌شه‌ ئاماژه‌ پێكراوه‌كان كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كردووین!.

5

وه‌ڵام: یانه‌ی سه‌رهه‌نگ و حوکمه‌ته‌که‌ی خۆمان

سڵاو


ساڕا خان منيش وه‌ك ئه‌ندامێکی يانه‌ قه‌سه‌ ده‌که‌م به‌ گشتی...!

ئێمه‌ هه‌موومان ئێره‌ به‌ماڵی خۆمان دادنێن بۆيه‌ پێويسته‌ هه‌موو به‌يه‌ك چاو سه‌يری بکه‌ين

ماشالله ماوه‌يه‌ك پێش ئێستا به‌شمان زۆر بوو من يه‌ك به‌خۆم نه‌مده‌توانی وه‌ڵام بۆ هه‌موو به‌شه‌کان بنووسم

ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ش که‌م بوو ئێمه‌ش ده‌توانين سوود وه‌رگرين له‌بابه‌ته‌ جوانه‌کان،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ش زۆر بێت من يه‌ك به‌خۆم ته‌نيا

                                (ده‌ست خۆشی ده‌نووسم):D

هيوادارم ئه‌م ڕه‌خنه‌ بچووکانه‌ نه‌مێنیت چونکه که‌م کرده‌نه‌وه‌ی به‌ش بۆ سوود وه‌رگرتنی ئێمه‌يه‌

ڕێزو خۆشه‌ويستم بۆتان.

6

وه‌ڵام: یانه‌ی سه‌رهه‌نگ و حوکمه‌ته‌که‌ی خۆمان

سوپاس بۆ ئیوه‌ به‌لام وابزانم ئیوه‌ به‌ هه‌له‌ لیم تیگه‌یشتن
من نه‌م وتوه‌ با به‌ش له‌م یانه‌یه‌ زیاد بیت و ببیته‌ هۆی قه‌له‌بالغ بوونی یانه‌که‌
به‌لام من ده‌لیم ئه‌و به‌شه‌ی شایسته‌ی مانه‌وه‌یه‌ و له‌ یانه‌ بمینیته‌وه‌ پیویست ناکات
ره‌ش بکریته‌وه‌ به‌لکو ئه‌وه‌ی شایسته‌ش نیه‌ پیویست ناکات بمینیته‌وه‌ له‌ یانه‌
ممن پیم باشه‌ به‌ پی سه‌ردانی به‌شه‌که‌ بیت ئه‌گه‌ر سه‌ردانی و بابه‌تی زۆر بوو ئه‌وا
با بمینیته‌وه‌ ئه‌گه‌ریش بی بابه‌ت و که‌م سه‌ردان بوو ئه‌وا ره‌ش بکریته‌وه‌

7

وه‌ڵام: یانه‌ی سه‌رهه‌نگ و حوکمه‌ته‌که‌ی خۆمان

ساراخان له‌ مه‌بستت حاڵێ ئه‌بین
به‌ڵام ئێستا به‌شێك نیه‌ كه‌ چاڵاكی تیا نه‌بێت .. ئه‌م به‌شانه‌ی كه‌ ماونته‌وه‌ ‌ هه‌مووی پێوستن و سه‌ردانیان زۆره‌
هیچ به‌شێكمان نیه‌ كه‌ بێ سوودو بێ سه‌ردان بێت ..

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif