بابه‌ت: له ئه‌ڵمانیا ئافره‌تێكی موسڵمان به‌هۆی حیجابه‌وه خرایه ژێر پێیانه‌وه
[size=22]له ئه‌ڵمانیا ئافره‌تێكی موسڵمان به‌هۆی حیجابه‌وه خرایه ژێر پێیانه‌وه[/size]
[size=19]تایبه‌ت به‌پشوو- كچه قوتابییه‌كی موسڵمان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له شاری گوتینگن له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ڵمانییه‌كه‌وه رێگه‌ی پێده‌گیرێت و قسه‌ی ناشرینی پێده‌گوترێت..ئه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حیجابی پۆشیوه. له‌مباره‌وه پۆلیسی شاره‌كه روونیكرده‌وه كه چه‌ند كه‌سانێكی نه‌ناسراو رێگه‌یان به‌و كچه قوتابییه موسڵمانه گرتووه و وێڕای قسهپێگوتن،هاوكات خستویانه‌ته ژێر پێیه‌كانی خۆیانه‌وه و لێیانداوه، هه‌روه‌ها پۆلیس ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌و نه‌ناسراوانه ده‌ستدرێژی سێكسیان كردبێته سه‌ر كچه موسڵمانه‌كه. هه‌روه‌ها تۆماس رات به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه نه‌ناسراوه‌كان له نزیك حه‌ره‌می زانكۆی گوتینگن رێگه‌یان به كچه موسڵمانه گرتووه و به تیرۆریست ناویان بردووه و جنێوشیان پێداوه....[/size]