بابهت: زیانەكانی دەرمانی خۆلاوازكردن
[size=16]وا دیارە هەموو ئەوانەی كە كێشی لەشیان زیادە یان قەڵەون بە دوای رێگایەكی خێرادا دەگەڕێن بۆ دابەزاندنی كێشیان. لیستێكی دوورودرێژ لە دەرمان دەبینین لە بازاڕ و دەرمانخانەكاندا كە بەڵێنی دابەزاندنی كێش بە خەڵك دەدەن. هەندێك لەم دەرمانانە Diet Pills ئەگەر چی زیانی لابەلا و مەترسی تەندروستیش لەخۆدەگرن بەڵام رێگا بە بەكارهێنانیان دراوە بە مەرجێك لەژێر چاودێری نزیكی دكتۆردا بێت. زۆربەی ئەو دەرمانانە بە بێ زانیاری تەواو بەكاردەهێنرێن. ئەو دەرمانانەی كە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن وەكو سیبوترامین Sibutramine زیانی لابەلای زۆر لەخۆدەگرێت لەمانە: وشكبوونی دەم، بۆرژان، بێ هێزی گشتی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، هەروەها نابێ لەكاتی دووگیانی و شیرداندا بەكاربهێنرێن. ئەو دەرمانانەی كە رێگا دەگرن لەبەردەم هەڵمژینی مادەی چەوری لە كۆئەندامی هەرسدا بە رێژەی نزیكەی 30% وەكو ئۆرلیستات(یان زینیكال Xenical) دەبنە ئەگەری كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا لەگەڵ سك ئێشە دەرمانەكانی گیایی و جۆری تر زیاتر خۆراكن لەوەی كە دەرمان بن، زیانی لابەلایان هەیە و زیاتر رۆڵیان هەیە بۆ دروستكردنی پاڵپشتێكی دەروونی.ئەوەی عاشا هەڵنەگرە ئەوەیە كە ریجیمێكی خۆراكی تەواو و وەرزشكردن باشترین رێگان بۆ دابەزاندن و كۆنترۆلكردنی كێشی لەش و هێشتنەوەی لەشێك و مێشكێكی بەهێز.[/size]
gulan-media.com