بابهت: باوكێكی ئیتاڵی دەستگیرانی كوڕەكەی خۆی، بۆ خۆی دەڕفێنێت
[size=16]
باوكێكی ئیتاڵی دەستگیرانی كوڕەكەی خۆی، بۆ خۆی دەڕفێنێت
بە پێچەوانەی داب و نەریت و بەها ئەخلاقییە جێگرەكانی هەموو جیهان و بگرە ئەوڕوپاش، باوكانی ئیتاڵیا هەمیشە و بەردەوام لە ململانێیەكی سەختدان لەگەڵ كوڕەكانیان و ئارەزوو ناكەن كوڕەكانیان پێش خۆیان بكەون لە ژیاندا بەتایبەت شتە مادی و مەلموس و بەرجەستەكان، بە دەگمەن دەبیندرێ باوكێكی ئیتاڵی گەورەیی و دەست رۆیشتی و پیاوەتی كوڕەكەی بەهی خۆی بزانێت، لەم ماوەیەی دواییدا كوڕێكی ئیتاڵی خوازبێنی كچێك دەكات و دوای پێك هاتن و رەزامەندی، هەردوولا لە ماوەی دەستگیرانیدا دەبن دوای چەند رۆژێك بەسەرماوەی دەستگیرانی تێپەڕدەبێت، باوكی كوڕەكە ئێرەیی بە كوڕەكەی دەبات و بە نهێنی دەكەوێتە ململانێی كوڕەكەی و نەخشە دادەنێ چۆن دەستگیرانەكەی بۆ خۆی بدزێت، ئەوەبوو باوكی كوڕەكە توانی نەخشەكەی سەكەوێ و كچەكەی بۆ خۆی رفاندووە، كە ئەمەش بووە تەمایەی ئەوەی كوڕەكەی تووشی شۆك و خەمۆكی بكات و بێز لە خۆیی و ئیتاڵی بوونی خۆی بكاتەوە لەبەردەم پۆلیس بۆ رۆژنامەنووسان قسەی كردووە و گوتوویەتی نامەوێ لە وڵاتێك بژیم باوكان راوی دەستگیرانی كوڕەكانیان بكەن و ببنە مافیای حەز و ئارەزوو موڵك و هاوسەری ئەوان.
gulan[/size]