بابه‌ت: کچه ١١ ساڵه‌که چۆن دوو گیان بوو
(کۆردێز)، له دووه‌م ڕۆژی شایهکهیدا ژانی منداڵ بوون ده‌یگرێت و له‌ناو ئاپۆڕه‌ی ئاهه‌نگ گێڕاندا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌شی منداڵبون (مامان)، ده‌کرێت، له شاری (سۆڤیا)، هه‌رچه‌ند له دابونه‌ریتی ئه‌وه‌ندا که ڕۆمی قه‌ره‌جن، گوێزانه‌وه‌و ئاهه‌نگێڕان پێش دووگیان بوون و ده‌کرێت و ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام (کۆردێز)، ی 11ساڵ له دووه‌م ڕۆژی ئاههنگگێڕانیدا ژان ده‌یگرێت و به تارای بوکێنیه‌وه هۆڵه‌که به‌جێ ده‌هێڵێت و هه‌موو میوانه‌کان ده‌ڕۆنه‌وه ماڵی خۆیان و ئاهه‌نگه‌که کۆتایی پێ ده‌هێنرێت. ئه‌و باس له‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت، له دووه‌م ڕۆژی ئاهه‌نگگێراندا ژانم بۆ هات و به جلی بوکێنییه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌شی منداڵ بوون کرام، دوای 20 خوله‌ک له به‌شی (مامان)، بووم به دایکی کچێکی جوانکیله له وێنه‌ی خۆم، دیسان ده‌ڵیت، بڕیارم داوه به‌یه‌کجاری واز له قوتابخانه بهێنم و هه‌رگیز یاری به یاریه منداڵینهکانم نه‌که‌م، بۆیه پێم باشه هه‌موو کاتی خۆم ته‌رخانکه‌م بۆ به‌خیوکردنی کچه خۆشه‌ویسته‌که‌م، ئیتر یاری له‌گه‌ڵ (ڤیولێتا) ی کچم ده‌که‌م.
(کۆردێز)، دوای 5 مانگ ده‌زانێت دووگیانه
دایکم هه‌ستی ده‌کرد ڕۆژ به‌ڕۆژ کێشی له‌شم به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕوات و سکم به‌ره به‌ره گه‌وره ده‌بێت، منیش وام ده‌زانی هۆکاری گه‌وره‌بونی سکی من ئه‌و ههمبهرگرانهیه که ڕۆژانه چه‌ند دانه ده‌خۆم، چونکه ئێستاش نازانم چۆنێتی دروست بوونی منداڵ و دووگیان بونی ئافره‌ت چۆن ده‌بێت و ڕوده‌دات، ئه‌ی ئیتر چۆن بزانم من دووگیانم، به‌ڵام دایک‌و باوکم پێیان ووتم باشتر وایه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هۆکاری گه‌وره‌بونی سکت بزانرێت، که ڕۆشتین بۆ نه‌خۆشخانه له تاقیگه‌دا ده‌رکه‌وت به سکی 5 مانگ دووگیانم، هه‌رچه‌ند به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه توشی شۆکی بووم و تاوه‌کو ماوه‌یه‌ک زۆر له ژیانی خۆم بێزار‌و ناڕه‌حه‌ت بووم، به‌ڵام دایک و باوکم بڕیاریاندا تاوه‌کو ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری به‌خیوکه‌ری خۆم و منداڵه‌که‌م له ئه‌ستۆ بگرن، چونکه ماڵێکی تایبه‌تی خۆم نییه و تاوه‌کو ئێستا لای ئه‌وان ده‌ژیم.
(کۆردێز)، چۆن دووگیان بوو!
ئه‌و ڕۆژه‌ی کۆردێز، دووگیان ده‌بێت، له نزیکی ماڵی خۆیان له باخچه‌ی منداڵان له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی کوڕ‌و کچدا پێکه‌وه یاریده‌که‌ن، له‌کاتی یاریکردنیاندا ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان و به هه‌موویانه‌وه په‌لاماری کۆردێز ئه‌ده‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت، کورێک به ناوی (جێلیازکۆ)، ی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له نزیک باخچه‌که بوو، چاوی لێ‌بوو چۆن به هه‌موویانه‌وه په‌لاماری منیان ده‌دا، هات بۆ یارمه‌تی من و له ده‌ستی ئه‌وان ڕزگاری کردم، بۆیه منیش سوپاسی کوڕه‌که‌م کرد‌و ووتم خۆشحاڵم له‌کاتێکی نزیکدا یه‌کتر ببینین.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوکیان پێکه‌وه کاتێک دیاری ده‌که‌ن و له‌کات و شێونی دیاریکراودا یه‌ک ده‌بینین، هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌و بینینه (کۆردێز)، ی ته‌مه‌ن 10 ساڵی ئه‌وکات دووگیان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت، من په‌یوه‌ندی (جنسی) م له‌گه‌ڵ هیچ کوڕێکدا نییه‌و تاوه‌کو ناشزانم ئافره‌ت چۆن دووگیان ده‌بێت و ڕێگاکانی به‌ربه‌ست بونی دوگیان بون چیه‌و ئافره‌ت چۆن خۆی بپارێزی له دووگیان بوون.
(جێلیازکۆ)، ی هاوسه‌ری 5 ساڵ زیندانی ده‌کرێت!
ئه‌و ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده ده‌زانم دواڕۆژێکی ترسناک چاوه‌ڕوانم ده‌کات، چونکه به‌تاوانی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر مێردمنداڵان له دادگای گشتی دادگایی ده‌کرێم، که‌مترین سزاش 5 ساڵ زیندانه، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو کردم، به‌ڵام داوای لێبوردن له هیچ که‌سێک ناکه‌م، چونکه من وامده‌زانی ته‌مه‌نی (کۆردێز)، 15 ساڵه، ئه‌ویش باسی ته‌مه‌نی خۆی نه‌کردو پێی نه‌وتم چه‌ند ساڵانم، ئێستا ئه‌و هاوسه‌ری ژیانی منه، حه‌ز ده‌که‌م هه‌ردوو پێکه‌وه له خانویه‌کی سه‌ربه‌خۆ بژین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نی مێردمنداڵه ئێستا ناکرێت و بۆمان نییه پێکه‌وه بژین، منیش ده‌بێ باجی ئه‌م هه‌ڵه هه‌رچی بێت بیده‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئاماده‌ی به‌خێوکرنی هاوسه‌رو کچه‌که‌مم.
jabarinfo