بابه‌ت: گه‌وره‌ترین قورئان له جیهاندا
[size=16]لاوێكی لوبنانی ماوه‌ی دوو ساڵه سه‌رقاڵی دروستكردنی قورئانێكه كه به‌گه‌وره‌ترین قورئانی جیهان دێته هه‌ژماركردن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و لاوه‌دا گه ناوی (حه‌سه‌ن زه‌یان)ه‌و ته‌مه‌نی 33 ساڵه، ئاشكرایكردووه هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره بووه كه قورئانێكی گه‌وره دروستبكات‌و ناوی بچێته نێو كتێبی (گینیس) بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
ئه‌و لاوه ئاشكراشیكردووه كه پێشتر له‌ساڵی 2004 قورئانێكی تری گه‌وره‌ی دروستكردووه‌و كردوویه‌تیه دیاری بۆ یه‌كێك له میره‌كان،ئێستاش دوای دوو ساڵ له‌كاركردن ئێستا پرۆژه‌كه‌ی كۆتاییهاتووه كه پێكهاتووه له دروستكردنی قورئانێك به‌درێژی یه‌ك مه‌ترو 4 سم‌و پانی 72 سم.[/size]
kurdsat.tv