بابه‌ت: کورێک 7 چه‌قۆی له خوشکه‌که‌ی دا
سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی 16-17/11، ئامانجی ته‌مه‌ن بیست‌و یه‌ك ساڵ، حه‌وت چه‌قۆی له خوشكه ته‌مه‌ن بیست‌و حه‌وت ساڵه‌كه‌ی دا‌و له‌په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی دووه‌می یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانه‌وه خۆی خسته خواره‌وه‌و رایكرد، به‌ڵام بۆ به‌یانی پۆلیسه‌كانی كه‌رتی سه‌را، ده‌ستگیریان كرد‌و ئێستا له‌زیندانی گرتن‌و گواستنه‌وه‌یه له‌سلێمانی.
هه‌نار خاوه‌نی سێ منداڵه، دانیشتووی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی شاری سلێمانییه، رۆژانه له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانییه‌وه به‌ره‌و كاره‌كه‌ی به‌ڕێده‌كه‌وێت‌و تا نزیكه‌ی یانزه‌ی شه‌و له‌سێ شوێن وه‌ك خزمه‌تگوزار كار ده‌كات.
هه‌نار باس له‌وه ده‌كات كه براكه‌ی دزیی لێكردووه‌و 250$ی بردووه، ئه‌میش لای وه‌ستاكه‌ی شكاتی لێكردووه، كه پاره‌كه‌ی بداته‌وه، به‌ڵام "ئامانج ته‌له‌فۆنی بۆ كردم، زۆر جنێوی ناشیرینی پێدام‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردم، بۆیه یه‌كسه‌ر چوومه‌لای پۆلیس‌و شكاتم لێ‌كرد". ئه‌و ئێواره‌یه ئامانجی برای، دوای ئه‌وه‌ی له شاگردییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌چێته ئه‌و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌ی كه هه‌نار خزمه‌تگوزاریی لێده‌كات، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه پاره قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه‌و داوای لێبوردنی لێبكات، به‌ڵام كاتێك هه‌نار ئه‌یبورێت‌و باوه‌شی پێدا ده‌كات ماچی بكات، چه‌قۆیه‌ك ده‌رده‌هێنێت‌و حه‌وت چه‌قۆ له‌ناوسكی ده‌دات.
له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و ژووره‌وه كه له نهۆمی دووه‌می نه‌خۆشخانه‌كه‌دایه، خۆی فڕێده‌داته خواره‌وه‌و راده‌كات، له‌وكاته‌دا قاچێكی ده‌شكێت‌و ده‌ستی له‌جێ ده‌چێت.
هه‌ناریش به جل‌و به‌رگی خوێناوییه‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن‌و به‌ره‌و هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌برێت، هه‌نار ده‌ڵێت. "له‌وكاته‌دا ئامانج ته‌له‌فۆنی بۆ كردم‌و وتی، ئه‌وه ماویت؟ من وا چه‌قۆم لێدایت بتكوژم، به‌ڵام هه‌ر وازت لێناهێنم‌و ئه‌تكوژم، چونكه باوكم‌و مامه‌كانم پێیان وتووم‌و ئه‌مانه‌وێت له‌ده‌ستت رزگارمان بێت. منیش بۆ ئه‌وه‌ی خۆی نه‌شارێته‌وه‌و را نه‌كات، وتم حاڵم باشه، وا به‌ره‌و عه‌مه‌لیاتم ئه‌به‌ن". ئه‌و شه‌وه ئامانج له نه‌خۆشخانه قاچی له گه‌چ ده‌گرن‌و ده‌ستگیر ناكرێت، به‌ڵام هه‌ر بۆ به‌یانی هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌رتی سه‌را، ده‌ستگیری ده‌كه‌ن‌و ناهێڵن هه‌ڵبێت. ئامانجیش له‌به‌رده‌م پۆلیسدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ئه‌و خوشكه‌كه‌ی به‌چه‌قۆ بریندار كردووه. له‌وێوه ره‌وانه‌ی زیندانی گرتن‌و گواستنه‌وه ده‌كرێت.
ئامانج كه ئێستا به قاچێكی به‌ستراوه‌وه له زینداندایه، به‌و په‌ڕی هیواوه ئه‌ژی، كه بۆ جه‌ژن له‌ماڵه‌وه بێت‌و به پێكه‌نینه‌وه وتی "هه‌نار هیچی نییه، خۆ هه‌ر به‌حاڵ به‌ریكه‌وتووه، برینه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆر نییه، ئه‌وه‌نده ده‌مه‌وه‌ره، كه‌س ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت، هه‌ر بۆیه وای له‌خۆی كردووه من بخاته زیندانه‌وه‌و بمڕزێنێت، به‌ڵام ئه‌بێت بۆ جه‌ژن له‌ده‌ره‌وه بم".
ئامانج سه‌ره‌تای كێشه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خوشكه‌كه‌ی داوای قه‌رزی لێكردۆته‌وه‌و لای وه‌ستاكه‌ی شكاندویه‌تی، به وه‌ستاكه‌ی وتووه كه ده‌بێت به زووترین كات ئه‌و قه‌رزه‌م بداته‌وه، به‌ڵام هه‌نار نه‌هامه‌تییه‌كه ده‌باته‌وه بۆ ئه‌و رۆژه‌ی دوای 18 ساڵ ئامانجی تێدا ناسیوه‌ته‌وه، چونكه "ئامانج سێ ساڵان بوو، دوای ئه‌وه‌ی دایكمان كۆچی دوایی كرد، له‌ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا باوكم به دوو ملیۆن فرۆشتمی به پیاوێكی ئێزیدی، له ته‌مه‌نی باپیرمدا بوو، خه‌ڵكی موسڵ بوو، ته‌نها یه‌ك ساڵ لای بووم‌و مرد، ئیتر رامكرد له ده‌ستیان‌و هاتمه ماڵه مام‌و كه‌سوكارم، هه‌میشه سوكایه‌تیم پێده‌كرا، ده‌یانوت تالوق كراویت به پاره. تا ساڵی 2001 جارێكی تر به شیربایی 600$ براكه‌م له كوڕێكی ماره كردم، كه زۆر خراپ بوو له‌گه‌ڵمدا، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا سێ كوڕی پێخستمه‌وه‌و پێش سێ ساڵ جیابووینه‌وه، ئیتر من ئامانج‌و برایه‌كی ترم هه‌ر نه‌ده‌ناسی، چونكه باوكم هه‌ر كه فرۆشتمی به‌ئێزیدییه‌كه، حاشای لێكردم. پێنج مانگێك به‌ر له ئێستا، رۆژێ له‌ناو بازاڕ ئامانجم بینی‌و ره‌حمم چووه سه‌ری‌و بینیم له دوكانێك كاری ده‌كرد كه نزیك ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌یه من كاری تێدا ده‌كه‌م، به پرسیاركردن یه‌كترمان ناسییه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌ره‌تا نكۆڵیی له‌وه كرد خوشكی بم، چونكه باوه‌ژنه‌كه‌م‌و باوكم پێیان نه‌وتبوو خوشكێكی ترتان هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی ناوی باوكمانه‌وه یه‌كترمان دۆزییه‌وه. ئیتر له‌وكاته‌وه هێنامه لای خۆم، بۆئه‌وه‌ی چیتر له كافتریا نه‌نوێت. هه‌میشه بیرم له دواڕۆژی ئه‌م برایه‌م ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌نده نامه‌رد بووه، لای هاوڕێكانی وتویه‌تی هه‌نار خوشكم نییه، ئه‌مه ماڵێكی خراپه ئه‌ڕۆم فیعلی تێدا ده‌كه‌م‌و له‌وێش ئه‌خه‌وم.
بۆیه جارێكیش بێئه‌وه‌ی پرسم پێبكات، براده‌رێكی هێنابۆوه‌و شه‌و خه‌وتبووم، براده‌ره‌كه‌ی ده‌ستی بۆ درێژ كردم، هه‌ستام‌و قیژاندم، چه‌قۆم بۆ هه‌ڵگرت، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئامانج زلله‌یه‌كیشی لێنه‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هێنابێتی‌و ئینجا ده‌رمكردن". به‌ڵام ئامانج به‌پێچه‌وانه‌وه باس له كێشه‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت "شه‌ره‌ف گرانه‌و چه‌ند جارێك ئاگادارم كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه بێگانه‌یه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت مه‌كه، چونكه تۆ بێوه‌ژنیت‌و سێ منداڵت هه‌یه‌و به‌ته‌نها ده‌ژیت‌و خه‌ڵك قسه‌مان پێده‌ڵێت، ئه‌و ئێواره‌یه‌ش ئه‌مانه‌م پێوته‌وه، به‌ڵام یه‌كسه‌ر كه‌وته جنێوپێدان به باوكم‌و برا‌و مامم، ئیتر هه‌ردوكمان زۆر زۆر توڕه بوین‌و من چه‌قۆكانم لێداو رامكرد". به‌ڵا هه‌نار هه‌موو ئه‌وانه به تۆمه‌ت ده‌زانێت‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و پیاوه ئۆتۆمبێلی پێیه‌و شۆفێرێكه، به‌كرێ هاتوچۆیان پێده‌كات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیداو "وه‌كو برای خۆمان ته‌ماشای ده‌كه‌ین".
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، هه‌میشه له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه به‌تایبه‌ت باوكی‌و مامیه‌وه قسه‌یان پێوتووه‌و تۆمه‌تیان خستۆته پاڵی، چونكه به‌ته‌نها ژیاوه، ئه‌و دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌وكاته‌ی ئامانج چه‌قۆكانی لێداوه، وتویه‌تی "باوكم‌و مامم منیان ناردووه"، به‌ڵام ئامانج ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه باوكی‌و مامی ناردبێتیان "خوشكه‌كه‌م حساب بۆ هیچ كه‌سێك‌و قسه‌ی كه‌س ناكات، ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌ده‌ر بێت له‌هه‌موو شتێك‌و خۆی گه‌وره‌ی خۆی بێت‌و كه‌س لێی نه‌پرسێته‌وه، ئێمه‌ش شه‌ره‌فی خۆمان خۆش ده‌وێت‌و ناتوانین له‌وه زیاتر چاوپۆشیی بكه‌ین، بۆیه ئه‌و چه‌قۆیانه‌م لێدا، كه چیتر ته‌حه‌مولی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئه‌ومان نه‌ماوه، به‌ڵام باوكم حه‌قی به‌م بابه‌ته‌وه نییه".
هه‌نار ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه برا‌و باوكی ئامانجیان بۆ كوشتنی رانه‌سپاردبێت‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكوژن "گله‌یی ئه‌وه‌م له حكومه‌ت هه‌یه كه تائێستا نه باوكم‌و نه مامه‌كانم ده‌ستگیر نه‌كراون، كه من سكاڵام هه‌یه له‌سه‌ریان‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌ئامانج خۆش نابم، چونكه به‌ته‌مابوو بمكوژێت، ره‌نگه به‌ره‌ڵاش بكرێت ئه‌و كاره بكات، ئه‌مه پاداشتی ئه‌وه بوو كه پاش هه‌ژده ساڵ ناسیمه‌وه". سێ منداڵه‌كه‌ی هه‌نار، ئێستا له چاوه‌ڕوانیی چاكبوونه‌وه‌ی دایكیاندان‌و ئامانجیش له‌چاوه‌ڕوانیی ئازادبوونیدایه له‌زینداندا.
تێبینی: ئه‌و ناوانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا هاتون، ناوی راسته‌قینه‌ی كه‌سه‌كان نین‌و خوازراون
ئا: سارا قادر
جه‌بار شێخانی