بابه‌ت: یه‌كه‌م حاجی هه‌رێمی كوردستان گیانی له‌ده‌ستتدا!
حاجیان ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو زیاتر له 3ملیۆن حاجی جیهاندا له‌عه‌ره‌فه راوه‌ستان و گه‌وره‌ترین روكنه‌كانی حه‌جیان جێبه‌جێكرد"دواتر له‌رێگای رۆیشتن به‌ره‌و ناوچه‌ی موزده‌لیفه"حاجیه‌كی ده‌ڤه‌ری سۆران به‌ناوی(ته‌یب قادر)كه له‌ئه‌سڵدا خه‌ڵكی گوندی وه‌رتێیه و به‌ته‌مه‌نترین حاجی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستانه"باری ته‌ندروستی تێكچوو له‌ناو ئوتومیلهكهیدا گیانی له‌ده‌ستتدا"بریاریشه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن له‌رێوره‌سمێكی شایسته‌دا و دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ
كه‌سوكاریدا له‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز به‌خاك بسپێردرێت"هه‌ر دوێنێ له‌ئه‌نجامی باران و لافاوێكی زۆر به‌ده‌یان كه‌س له‌هه‌ردو شاری جه‌دده و مه‌ككه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه گیانیان له‌ده‌ستتدا"به‌ڵام له‌و قوربانیانه‌دا هیچ حاجیه‌كی كوردی تێدا نه‌بوو"له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌شدا حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌ی موزده‌لیفه جێگیربوون و بریاره سبه‌ینێ نوێژی جه‌ژن له‌كه‌عبه‌ی پیرۆز بكه‌ن.