بابهت: مەکە باسم
[center][size=16]مەکە باسم
مەکە باسم
مەپرسە لە دەنگ و باسم
تۆ بۆ خۆت نا
من بە باشی تۆ ئەناسم
هەوڵ مەدە
زۆر مەحاڵە جارێکی تر
دڵم لە دڵتا هەڵواسم
تۆ کەسێکی ڕێگەی خۆت و
خۆشەویستیشت لێ وونە
بڕۆ دوای تۆ هەر تەنیایی
ناسنامەی ئەم ئەشقەی منە
بەسە ئیتر لای ئەم و ئەم
مەکە باسم
تۆ بۆ خۆت نا
من بە باشی تۆ ئەناسم
دەربــاز یونس[/size][/center]