بابه‌ت: پشكنیكی DNA لاوێكی هه‌ڵه‌بجه پاش 21 ساڵ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه ئامیزی خیزانه‌كه‌ی
[size=19] پشكنیكی DNA لاوێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی پاش 21 ساڵ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه ئامیزی خیزانه‌كه‌ی
هه‌له‌بجه ئین فۆ
پاش كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵهاتنی دانشتوانی ئه‌و شاره بۆ وڵاتی ئیران چه‌نده‌ها خێزان له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كانی ئیران یان له‌كاتی كیمیابارانكردنی شار له كۆرپه‌كانیان دابڕن .به‌ڵام له ڕێكه‌وتی 13 - 10 -2009 به‌هه‌وڵ و كۆششی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كان به‌هاوكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی لاوێكی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ناوی (عه‌لی ) هاته‌وه شاری هه‌ڵه‌بجه.چه‌ندین خێزان به ئومیدی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وان بیت له‌مه‌راسیمی پێشوازیكردنی ئه‌م لاوه‌دا ئاماده‌بون.. پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌دۆزینه‌وه‌ی كۆتایی نه‌هات كاری كرد بۆ ئه‌نجامدانی پشكنیینی دی ئێن ئه‌ی .
پاشان له‌سه‌ر ئه‌ركی هه‌مان وه‌زاره‌ت هه‌مان پشكنین بۆ چه‌ندین خیزانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرا به‌مه‌به‌ستی گه‌شتنه ئه‌نجامیك بۆ درۆزینهوهی كه‌س وكاری عه‌لی . ماڵپه‌ره‌ی هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆوه هه‌واڵی به‌ده‌ست گه‌شت كه پشكینینی DNA ئه‌نجامی كۆتایی به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌سه‌دا سه‌د ئه‌و لاوه خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه یه‌و بریار وایه وه‌زاره‌تی ناوبراو پاش جه‌ژنی قوربان خیزانی ئه‌و لاوه ده‌ستنیشان بكات بیگه‌ڕێته‌وه ئامێزی خیزانه‌كه‌ی .
عه‌لی ئه‌و لاوه‌یه پاش ئه‌وه‌ی لهخیزنهكهی دائه‌بڕێت له‌كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن خانمێكی ئیرانی یه‌وه به‌خێو كراوه و له‌هه‌وڵێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان توانرا به‌خاكی كوردستان شاد بكرێته‌وه‌و له‌ئاینده‌دا بهخیزانهكهشی شاد ئه‌بێته‌وه.
[/size]
ستانده ر