1

بابه‌ت: هـــــــــــه ساره ى خـــــــه يـال

[size=16]                                                        هــــــــه ســـــاره ى خــــــــه يــــــال




ئێره‌



شارێکی تره ‌له‌ هه‌ساره‌یه‌کی تر



هه‌ساره‌یه‌کی تره‌ له ‌گه‌ردوونێکی تر



گه‌ردوونێکی تره‌ له‌ ده‌روونی مندا.






من لێره‌م



ئێره ‌وه‌ک ئه‌وێ نییه



لێره‌ یاسا و ڕێسا نییه‌



لێره‌ مانگه‌شه‌و ناتۆرێ



لێره‌ گوڵه‌کان ناوه‌رێن



لێره‌ مۆمه‌کان ناسوتێن



ئێره‌ خوداوه‌ندی نیه‌



لێرە دنیا ئاخیر نابێت



لێره‌ نه‌ به‌هه‌شتی لێیه‌ نه‌ جه‌هه‌نه‌م






من لێره‌م



ئێره‌ وه‌ک ئه‌وێ نییه



ئێره ‌هه‌ساره‌ی خه‌یاڵه‌



له ‌گه‌ردوونی خه‌یاڵدایه‌‌‌



لێره‌ ده‌توانم بفڕم



ده‌توانم پڕبم له‌به‌هار



ده‌توانم ببم به ‌ڕووبار



لێره‌ ده‌بمه‌وه‌ به‌چرۆ



ده‌ستم پڕده‌بێت ‌له‌ خونچه‌



چاوم پڕه‌ له‌ڕه‌نگه‌کان



دڵم پڕه‌ له‌ عه‌شقی تۆ






له‌م کۆڵان بۆ ئه‌و کۆڵان



له‌م دره‌خت بۆ ئه‌و دره‌خت



هه‌ر بازبازێنمه‌ و هه‌ر فڕینمه‌ له‌م مه‌ودا زیوینه‌دا



نیازم نیه‌ جێیبهێڵم



نایه‌مه‌وه ‌بۆلای ئێوه



ئێستا ئێره‌م پێخۆشتره له‌لای ئێوه‌‌‌



من هه‌ر لێره‌م له‌م سه‌رزه‌وی خه‌یاڵه‌دا



وێڵی مورووی ئه‌فسانه‌ییم



تا باخه‌ڵم پڕنه‌که‌م ناگه‌ڕێمه‌وه



تا چاوم تێر نه‌که‌م نایه‌مه‌وه‌



تا دڵم خاڵی نه‌که‌مه‌وه ‌نایه‌مه‌وه‌‌






ئێره ‌به‌هه‌شتی خه‌یاڵه‌



ئێره‌ ئازاری لێ نییه‌



لێره‌ هاواری لێ نییه‌



لێره ‌هه‌موو شتێ بێده‌نگ



هه‌موو جوڵه‌یه‌کی نه‌شاز ڕاوه‌ستاوه‌



هه‌موو مرۆڤێک بێ جه‌سته‌



ئێره‌ ماڵی شیعری خۆمه‌



خۆم درووستی ده‌که‌م ئێره‌



ئێره‌ له‌دوا ساته‌کانی ژیانمدا



ده‌بێته ‌دوا نیشتیمانم.






ئه‌م هه‌ساره‌ خه‌یاڵییه‌ که‌شێکی ڕوون و هێوره‌‌



له ‌پریاسکه‌ی ڕه‌شه‌بایه‌کی بێ ئه‌نوا به‌جێماوه‌

ئاوازی دوای لێزمه‌بارانی  خه‌مێکه‌



هێشتا شێی سروودی ئاوی تێدا ماوه‌.







لێره ‌دڵ ته‌ڕ ده‌بێته‌وه‌



چاو ڕوون و گه‌ش ده‌بێته‌وه‌



لێره ‌پێکه‌نین هه‌رزانه



خونچه‌ به‌ئاره‌زووی دڵم ده‌کرێته‌وه.






ئێره‌ کارخانه‌ی شیعرمه‌



دیوه‌خانی به‌یته‌کان و ئاسمانی هه‌سته‌کان و



سه‌رزه‌مینی نه‌خشاندنی ئه‌وینمه‌







خه‌یاڵ جێژوانێکی قه‌شه‌نگ



مه‌ودایه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌


له   ‌د  و  و  ر  ی     ئه  ‌و    ..     پڕه     ‌له‌     ئه‌و    ..     پڕه     ‌له‌     ئه‌و.

                                                               هـــــــــــــــوزان

هيوام به دل بونتانه[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/46737b2548.gif
[size=16]خۆزگه‌ ده‌مزانی ژیان بۆ وایه‌
هه‌ر چیه‌ک ده‌بینی هه‌ر بێ وه‌فای
************************[/size]

2

وه‌ڵام: هـــــــــــه ساره ى خـــــــه يـال

[size=16]mn tanha dalem to atwani bashtrin sher nus by gar zaitr hawl bdai
w ziatr bnusi lasar hasta jwanakany am sardama dast chawt xosh bet
hiwadarm ziatr hawl bday bo baraw pesh brdni honrawakant[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/241e5e9f6e.jpg
[size=24]مااصعب ان تبکي بلا دموع...وما اضعب ان تذهب بلا رجوع..وما اضعب ان تشعر بالضیق..وکأن المکان من حولک یضیق[/size]:(:(

3

وه‌ڵام: هـــــــــــه ساره ى خـــــــه يـال

ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡