بابه‌ت: دروست كردنى په‌یكه‌رى گیانله‌به‌رى ئاوى له قه‌ڵه‌م
[size=16]جان مایسترى گه‌وره هونهركێش هه‌ڵسا به‌دروست كردنى چه‌ند په‌یكه‌رێكى جیاوازى گیانله‌به‌ر به هۆى قه‌ڵه‌م رهساسهوه.
گه‌وره هه‌نه‌ر كێشى ئه‌مریكى ته‌مه‌ن 50 ساڵ هه‌ڵسا به‌دروست كردنى چه‌ند په‌یكه‌رێكى گیانله‌به‌رى ئاوى ئه‌ویش به‌سوود وه‌رگرتن له قه‌ڵه‌مى ره‌نگاو رِهنگ كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له جیهاندا په‌یكه‌ر به‌م شێوه‌یه له‌قه‌ڵه‌م دروست بكرێت.
له وته‌یه‌كیدا جان مایسترئهوهى رِاگهیاند كه ههڵدهستىَ بوكۆكردنهوهى سه‌دام قه‌ڵه‌م و پاشان درێژى قه‌ڵه‌مه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ 3 سانتیمه‌تر بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى ئاسان به‌یه‌كدا بچن و پته‌و ببن به‌و شێوه‌یه‌ى كه خۆى ده‌یه‌وێـت.
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه په‌یكه‌رى وا هه‌یه نزیكه‌ى دوومانگ ده‌خایه‌نێت تاوه‌كو كاره‌كانى ته‌واو ده‌بێت به‌ڵام بهبرِهپارهیهكى زۆر ئه‌م په‌یكه‌رانه ده‌فرۆشێته‌وه.[/size]