1

بابه‌ت: به هوى بانك دانه وه هونه ر مه ند شيرن هيرشى ده كريته سه ر

[size=16]دوای ئه‌وه‌ی بانگخوازی ئیسلامی خاتوو مه‌لیكه‌ دراز خۆشحاڵی خۆی له‌به‌رامبه‌ر تۆماركردنی قورئانی پیرۆز به‌ ده‌نگی  هونه‌رمه‌ند (عه‌مرو دیاب) ده‌ربڕی، دوای ئه‌مه‌ ئه‌م بانگخوازه‌ زۆر به‌توندی هێرشی كرده‌ سه‌ر خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی میسری (شیرین)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی (بانگده‌دات). ناوبراو روونیكرده‌وه‌ كه‌ بانگدان به‌ ده‌نگی ئافره‌تان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا رێگه‌پێدراو نییه‌، بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ی شرین جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م باگخوازه‌ راشیگه‌یاند كه‌ كاره‌كه‌ی شیرین حه‌رامه‌ و پێویسته‌ په‌شیمان ببێته‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ی. جگه‌ له‌مه‌ش ئه‌م بانگخوازه‌ ئیسلامییه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ تۆماركردنی قورئانی پیرۆز به‌ ده‌نگی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناودار (نه‌جات ئه‌لسه‌غیره‌)ش شیاو نییه‌ و حه‌رامه‌، چونكه‌ ئافره‌تان بۆیان نییه‌ نه‌ بانگ بده‌ن و نه‌ قورئانیش بخوێنن (ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌).[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/fe2e6c233a.gif