بابه‌ت: كورته‌نامه زۆر مه‌نێرن با زیره‌كیتان كه‌م نه‌بێته‌وه
[size=16]كورتهنامهكاروباری فه‌رمانگه‌كانی به‌ریتانیا دواده‌خات.
چه‌ند پسپۆڕێكی بواری به‌ڕێوه‌بردنی به‌ریتانیا له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریان خستووه كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌درێژایی كاتی ده‌وامیان به نامهنوسینهوه به‌سه‌ر ده‌به‌ن بونه‌ته هۆی دواخستنی كاروباری فه‌رمانگه‌كان به‌جۆرێك یه‌كێك لهپسپۆڕهكان ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ندێك جار شه‌ڕو پشێوی له‌ناو دام و ده‌زگاكاندا ڕوو ده‌دات . به نموونه ڕۆژێك ئه‌و پسپۆڕه سه‌ردانی یه‌كێك له فهرمانگاكانی كردوه له‌و كاته‌دا یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره كچه‌كان نامه‌یه‌كی بۆ هاتوه‌و باری ده‌رونی هه‌ڵچوه وبۆته هۆی به‌یه‌كا هه‌ڵپژان له نێوان هاوڵاتیه‌ك و فه‌رمانبه‌ره‌كه‌دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ری زانكۆی له‌نده‌ن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 80كه‌س كردوه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كورته‌نامه ده‌نوسن ڕاده‌ی زیره‌كیان لاواز ده‌بێت .
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتوه ، ئاستی خوێندن به هۆی ئه‌و دیارده‌یه‌وه به‌ته‌واوی كاریگه‌ری خراوه‌ته‌سه‌ر ، ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه ئه‌و دیارده‌یه زۆر له جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسیدار تره ئه‌گه‌ر بگاته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ببێته بێبه‌ش كردنی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل له خه‌وتنی شه‌وانه ئه‌وه‌ش به ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چوار زیره‌كی كه‌م ده‌كاته‌وه.
رادیۆی نه وا
[/size]