بابه‌ت: ئــــــــيــــــــواره يــــــــه ك
[size=24] ئيـــــــــــــواره يـــــــــــــه ك
له ترۆپکی یادێکمدا
به لاڕێیه‌کی زیویندا
هێدی هێدی بۆ درونم لهنجهتدهکرد،
ده‌مێ فریشته‌یه‌کی بزێو
پڕ له خه‌نده و له قریوه
بریسکه‌ی سه‌روو ئاسمان‌و بهههشتهکانت ده‌باراند.
ده‌مێ په‌پوله‌یه‌کی شه‌نگ
به شهنگهییت
به‌هاری ئه‌م ته‌مه‌نه‌م
ده‌هاته‌وه بۆ سه‌ره‌تا .
ده‌مێکیش وه‌کو باویلکه
له‌گه‌ڵ گه‌ڵاو گوڵی وه‌ریوی خه‌مه‌کان
به شنه‌بای ئێواره‌یه‌ک
خلدهبوونهوه بۆ دڵم،
له‌وێ هه‌ریه‌ک
له‌گه‌ڵ پوش و دڕکی به‌جێماوی
ئه‌م خاکه‌دا
گیردهبوون و جێده‌مان و
بۆ ئاینده
ده‌بوونه‌وه به تۆوی گوڵ و دڕکێکی بێ‌ناونیشان.
رامــــــــــان
هيوام به دل بونتانه ئازيزانم[/size]