بابه‌ت: لـهمـاوهی دوو سـاڵـدا چـوارده ژنـی هـێـنـا !!
[size=19] لـهمـاوهی دوو سـاڵـدا چـوارده ژنـی هـێـنـا !!
و. مینا
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هندستان هه‌ستان به‌ده‌ستگیركردنی ئه‌ندازیارێكی هێڵه ئاسمانیه‌كانی ئیراندیا , له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا چوارده ژنی هێنابوو !! .
ڕۆژنامه‌ی " تایمز ئۆف ئه‌ندیا " بڵاویكرده‌وه كه پۆلیس پیاوێكیان ده‌ستگیر كردووه به‌ناوی " توشار واجمیر – 40 ساڵ " , دوای ئه‌وه‌ی كه پێنج له‌خێزانه‌كانی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه , هه‌ربۆیه دوای ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركرا , له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا ڕیكلامی بۆ خۆی كردووه كه ژنی ته‌ڵاق داوه و ده‌یه‌وێت ژنی تر بخوازێت و به‌و فێڵه‌ش له‌ساڵی " 2007 " ه وه توانیویه‌تی چوارده ژن و كچ بخه‌ڵه‌تێنێت و هه‌مووشیان ماره بكات و بیانهێنێت .
" أر أم فاتكار " ی جێگری به‌رپرسی پۆلیسی مۆمبای له‌و باره‌یه‌وه وتی " له‌به‌ر به‌رزیی پله‌كه‌ی واجمیر هیچ كام له‌و ژنانه ئه‌وه‌یان وورد نه‌كردووه‌ته‌وه كه ناوبراو چی ده‌كات و چی ناكات , هه‌ربۆیه واجمیر ماوه‌ی سێ ڕۆژی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێكیاندا به‌سه‌ر بردووه و دوایی ووتویه‌تی پێویسته سه‌فه‌ر بكه‌م و دوای مانگێك دێمه‌وه و له‌وێوه چووه‌ته لای ژنێكی تری " .
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس مووچه‌كه‌ی واجمیر " 70,000 " ڕوپیه بووه , كه ده‌كاته " 1430 " دۆلاری ئه‌مریكی و وورده وورده به‌هۆی زۆریی ژنه‌كانی و نه‌توانینی خه‌رجی كێشانیانهوه ژنه‌كانی سۆراخیان كردووه و لێی كه‌وتوونه‌ته گومانه‌وه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه جگه له‌وان چه‌ندین ژنی تری هه‌یه !! .
ماوه‌ته‌وه بڵێین كه " 3 " سیان له‌ژنه‌كانی واجمیر ئه‌ندازیاری شارستانی بوون , به‌ڵام ئه‌وانی تری بێكار و ژنی ماڵه‌وه بوون .[/size]
ستانده ر