1

بابه‌ت: واچـاكـه‌ ئـافـره‌تـانـی‌ دووگـیـان سـه‌وزه‌ و مـیـوه‌ زۆر بـخــۆن

http://webchinupload.com/files/qeghbg.jpg

[size=16]عه‌باس ڕه‌حیم شوانی‌

12/3/2009 3:14:16 PM
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ ناوه‌ندێكی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ سویدیدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زۆر خواردنی‌ میوه‌ و سه‌وزه‌ له‌لایه‌ن ئافره‌تانی‌ دوو گیانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ كۆرپه‌كانی‌ ناو سكیان له‌تووش بوون به‌نه‌خۆشیی شه‌كره‌ و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی‌ تریش .
" هلیدی‌ بریكی " ی‌ پسپۆڕ و ئاماده‌كاری‌ توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌كادیمیای‌ ( سالجرینسكا ) ی‌ زانكۆی‌ گۆته‌نبه‌رگ له‌و باره‌یه‌وه‌ ووتی‌ : ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌نجام بدرێت له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندیی خواردنی‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌ماوه‌ی‌ سكپڕیی ئافره‌تان و مه‌ترسیه‌كانی‌ تووش بوونی‌ كۆرپه‌كان به‌نه‌خۆشیی شه‌كره‌ و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی‌ تریشدا .
له‌میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا , بریكی جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی‌ تر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت , هه‌روه‌ها باسی له‌ڕۆڵ و گرنگیی خواردنی‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ كرده‌وه‌ له‌لایه‌ن دایكانی‌ دوو گیانه‌وه‌ , چونكه‌ سووده‌كانی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ به‌ ڕاسته‌وخۆ وناڕاسته‌وخۆ ده‌گاته‌ كۆرپه‌كانی‌ ناو سكیان و به‌رگێكی‌ خۆپارێزیش بۆ منداڵه‌كه‌یان دروستده‌كات .
ئه‌مه‌ و بریكی و هاوه‌ڵه‌كانی‌ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر " 6 " شه‌ش هه‌زار منداڵی‌ ته‌مه‌ن پێنج ساڵه‌ ئه‌نجامدا و بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ( 3 % ) ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌واوه‌تی‌ تووشی‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون , یان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بووه‌ , واته‌ لاشه‌یان هیچ به‌رگریه‌كی‌ نیه‌ له‌به‌رامبه‌ر تووشبوونیان به‌خۆشیی شه‌كره‌ و نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌ییه‌كانی‌ تریش , كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ دایكه‌كانیان له‌ماوه‌ی‌ سكپڕیاندا سه‌وزه‌ و میوه‌یان یان نه‌خواردووه‌ , یان زۆر كه‌م خواردوویانه‌ , به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌وه‌ كه‌ دایكه‌كانیان له‌ماوه‌ی‌ سكپڕیاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو و ڕۆژانه‌ سه‌وزه‌ و میوه‌یان خواردووه‌ و ته‌ندروستیی منداڵه‌كانیان زۆر باشه‌ و توانای‌ به‌رگریشیان له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كاندا به‌هێزه‌ . [/size]



                                      [size=24]إسلام په‌یک[/size]

2

وه‌ڵام: واچـاكـه‌ ئـافـره‌تـانـی‌ دووگـیـان سـه‌وزه‌ و مـیـوه‌ زۆر بـخــۆن

[size=16]ده سته كانت خوشبى سوزان خان
هيواى بابه تى جوانترت بوده خوازم
سه ركه وت و بى هاورى كيان
[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/fe2e6c233a.gif

3

وه‌ڵام: واچـاكـه‌ ئـافـره‌تـانـی‌ دووگـیـان سـه‌وزه‌ و مـیـوه‌ زۆر بـخــۆن

[size=16][/size]

رامان91 نووسی:

[size=16]ده سته كانت خوشبى سوزان خان
هيواى بابه تى جوانترت بوده خوازم
سه ركه وت و بى هاورى كيان
[/size]

]