بابه‌ت: ღღღ فه‌رهه‌نگێك له‌ڕاستی دا نامۆღღღ
[size=19]فه‌رهه‌نگێك له‌ڕاستی دا نامۆ
ماکوان
له‌و فه‌رهه‌نگه‌دا ووشه قوڵپ ده‌دات.
نیشتمانێك شه‌رمه‌زار ده‌کات.
ده‌ریایه‌ك به نامۆی دێت و ......
پرچی ووشه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه شانه ده‌کات.
نامۆ له فه‌رهه‌نگی شه‌هیدانه‌وه سه‌ر ده‌ردێنێ
چ فه‌رهه‌نگێك؟
ئه‌و فه رههنگه تۆپه‌ڵێك تف به نێو‌و چاوی مه‌مله‌که‌تی ....
قیزه‌ونی ئێوه ده‌دات.!
ئه‌و بێ ترسه به نامۆی ڕێ ده‌کات
پریاسکهیهك شه‌رمه‌زاری ده‌ڕژێته ناو ڕووباری لێڵ بووی
ده‌سه‌ڵاتی سۆزانیتان.
نامۆ......؟
سوێند، به په‌روه‌ردگارا
ئه‌م شه‌و بیستم سه‌فه‌ره‌که‌ت بۆ مه‌مله‌که‌تی هۆرام ده‌ست پێ کردوه
وا فه‌رهه‌نگێك له راستیدا نامۆ له سینه‌مدا ڕه‌وه‌ز ده‌کات
شه‌وه‌زه‌نگی خه‌می دووریم ئه‌وه‌نده‌ی تر، بێ تروسکای ده‌کات
ئه گه رچی ڕوخسارت وه‌ك هیلالی مانگه شه‌وه......
به ڕیشه سور باوهکهتهوه ده‌بینم تاڵ به تاڵی ماچ ده‌که‌م!
هه‌ر تاڵێك له‌و ڕیشه ئاڵه
کوردستان له ئاستیدا زۆر بێ حاڵه
ده‌ڵێ فه‌رهه‌نگ دڵنیابه
له‌دوای تاریکی شه‌و، تیشکی ڕۆژ میوانه.
بڕوا بکه
دوێنێ شه‌و بیستم
به‌ڵام دڵم خۆشه
کاروانی تۆ کاروانێکی پڕ سه‌رمایه‌یه
بۆنی شه‌هیدانی تێدایه
دڵنیابه نامۆ گیان له دوای تۆوه سه‌ره‌تایه.[/size]