بابه‌ت: (( پـه خـشـان : چـاوه ڕوانــم ))
[center]
[size=20]ده‌روونم وه‌ک ئاونگی ته‌نیای به‌ره‌و به‌یانیه شێته‌کان سه‌فه‌ر ده‌کا وه‌ک ئاقاره‌کانی عه‌شقێکی شێت ڕوو له ده‌ریاکان ده‌کا
ئێستاش وه‌ک جاران شه‌وان به دیار ئه‌ستێره‌کان داده‌نیشم سه‌ر له ئێواران ئاخۆ که‌ی بێیت له‌گه‌ل رووناکی ئه‌ستێره‌کان ده‌رکه‌ویت و بییته‌وه لام؟؟
به‌لام ئه‌م مهنزلهش ویران ده‌بێت به تیشکی عه‌شق و تۆش دیار نیت !!تا به‌یانی روو ده‌که‌مه کێوه‌کانی شار تامه‌زرۆم تا خۆر قژه ئالۆزهکانی ده‌رده‌خات
سه‌یر ده‌که‌م ئاخۆ تۆی له‌گه‌ڵ نیت دڵنیام له‌گه‌ل خۆر ئاوابوون و زه‌رده‌ی ئێوارانی ولات تۆش به ئومێده‌وه به هێمنی پێده‌خه‌یته دڵم و ده‌گه‌رێیته‌وه ئه‌م رۆژانه‌م له یاد ناچێت که دڵت په‌رستگای ئه‌به‌دیم بوو،،هه‌موو به‌یانییه‌کی زوو له په‌رستگای دوو چاوانت له زکردابووم بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی که ته‌نیایم به خاک سپاردو تۆم کرد به قیبله‌گای دلم
به‌لام ئاخۆ ئیستا له کام سوچی ته‌نیای وه‌ک من به تامه‌زرۆیه‌وه سه‌یری ئاوابوونی خۆر بکه‌یت و
له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ره عه‌شقییه کان ڕوو بکه‌یته هێمنترین وولاتی ئه‌ڤینی ؟؟ئێستاش ئه‌و ئاوازانه‌م له یاده له ته‌مه‌نتا بۆ منت ژه‌نین چۆن بیرم ده‌چێت کاتێک له ئێوارهکانا
من ده‌سپارد به خۆشه‌ویستی شه‌وان و خۆت نه ده‌هاتی به‌لام دلت ده‌نارد به میوانی ،،شه‌وانم بێ ده‌نگ مه‌به له ئاست عه‌شقم ،،
چونکه بێ ده‌نگی وولاته‌کان ئه‌خاته نێو ته‌می مردن و ملوانکه‌ی خه‌یاڵی پێشکه‌ش ده‌کات ،،بێ ده‌نگ مه‌به له ته‌نیایم ته‌نها جارێک بگه‌رێوه تا له لێوه‌کانت ماچێ بکه‌م هه‌موو یادگاره‌کانی ته‌مه‌نما له چاوانتا ده‌رکه‌وێت و وێنه جوانه‌کانی تۆم بێته‌وه یاد و عه‌شق ببێته‌وه قیبله‌ی ژینما!! [/size][/center]