بابهت: 100 گرام كەباب 250 كالۆری تێدایە!
[size=16]100 گرام كەباب 250 كالۆری تێدایە!
گۆشت هەتا ئەگەر هەموو پارچە بەزەكانیشی (چەوریەكانی) لەسەر لاببربێت هێشتا رێژەیەكی چەوری تێدا دەمێنێت. هەر یەك گرام چەوریش 9 كالۆری وزە بە لەش دەدات،كەبابیش رێژەیەكی زۆری چەوری لەخۆدەگرێت. هەروەها گۆشت رێژەیەكی بەرزی لە مادەی پرۆتینی تێدایە، هەر گرامێك پرۆتینیش 4 كالۆری وزە بە لەش دەدات. لەبەر ئەمەیە كە كەباب بڕێكی زۆری چەوری و وزە لەخۆدەگرێت، بۆیە خۆراكێكی گونجاو نییە بۆ ئەو كەسانەی كە كێشی لەشیان زۆرە یان قەڵەون، هەروەها خۆراكێكی گونجاو نییە بۆ ئەو كەسانەی كە پارێزییان لە خۆراكی چەورییەوە هەیە بەتایبەتی چەورییە تێرەكان بۆ نموونە ئەوانەی كە نەخۆشی دڵیان هەیە، ئەوانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە، ئەوانەی كە نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان هەیە، ئەوانەی كە ئاستی چەوری یان كۆلیستیرۆلی خوێنیان بەرزە یان تووشی رەقبوونی خوێنبەرەكان هاتوون [/size]