بابه‌ت: سه‌یر و موعجیزه‌یه‌كی ته‌واو
[size=16]پزیشكێكی سۆدانی دیارده‌یه‌كی سه‌یر و موعجیزه‌یه‌كی ته‌واوه‌تیی ئاشكرا كرد , ئه‌وه‌ش به‌ده‌رخستنی نوسراوی ( لااله الا الله محمد رسول الله ) له‌سه‌ر سه‌ری منداڵێكی تازه له‌دایك بوو له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا .
دكتۆر " منتصر الطیب إبراهیم " ی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵبون له‌نه‌خۆشخانه‌ی " أم شـوك " له‌ویلایه‌تی نیل الازرق ڕایگه‌یاند كه به‌بینینی ئه‌و نوسینه زۆر سه‌ری سوڕماوه و به‌موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌شی دانا .
ڕۆژنامه‌ی " أخبار الیوم " یش كه لهخهرتوم ده‌رده‌چێت وێنه‌یه‌كی سه‌ری ئه‌و منداڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌دوو دێڕ و له‌سه‌ر سه‌ری نوسراوه " لااله الا الله محمد رسول الله " .
ئه‌و پزیشكه ووتیشی : دایكی منداڵه‌كه زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو تا كۆرپه‌كه‌ی بوو و دوای ئه‌نجامدانی كاری پێویستیش له‌و نوسینه‌ی سه‌ر سه‌ری وورد بوومه‌وه و بینیم كه به‌ته‌واوه‌تی و بێ هیچ ناڕێكـیهك ئه‌و نوسراوه گه‌وره و مه‌زنه‌ی لێ نوسراوه , بۆیه هه‌موو گیانم كه‌وته له‌رزین و ده‌ستم كرد به‌گریان و به‌په‌له كامێرام هێناو وێنه‌ی سه‌ریم گرت .
هه‌روه‌ها ووتیشی : ئه‌وه په‌یامێكه له‌خوای گه‌وره‌وه و پێشی وابوو كه له‌به‌ر پیرۆزیی ناوی خوای گه‌وره , كه له‌سه‌ر سه‌ری نوسرابوو , منداڵه‌كه به‌شێوه‌ی سروشتی و له‌دامێنی دایكیه‌وه دانه‌به‌زی , بۆیه به‌نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رمان هێنا و ڕووداوه‌كه‌ش بووه هۆی سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌ڵكی و پۆل پۆل ده‌هاتن بۆ بینینی و خێزانه‌كه‌یشی ناویان نا ( صــلاح ) , وه‌له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه كه برایه‌كی ناوی محمد بوو , پێیان خۆش بوو ناویان بنایه محمد .
أبو القاسم حمیدهی باوكی منداڵه‌كه‌ش له‌و باره‌یه‌وه ووتی : باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد , ئایا من بوومه باوكی منداڵێكی ئاوا پیرۆز ؟!؟! .
ماوه‌ته‌وه بڵێین كه باری ته‌ندروستی صـلاح زۆر باشه , به‌ڵام دایكی ووتی :
من زۆر له‌كوڕه‌كه‌م ده‌ترسم , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ژنانی ناوچه‌كه‌مان پێیان ووتوم منداڵه‌كه‌م زۆر ناژی , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ته‌نها بۆ گه‌یاندنی په‌یامێك هاتووه و به‌س , ووتیشی : خۆزگه خه‌ڵكی وازیان لێ دێنام و له‌باره‌ی كوڕه‌كه‌مه‌وه ئازاریان نه‌ده‌دام , چونكه ئێجگار زۆر خۆشم ده‌وێت .
لهیاساتر " ه وه [/size]
[size=16]12/2/2009 islampaik[/size]