بابه‌ت: كوسییهكی زێرِ پۆشی سه‌ددام
[size=16] كوسییهكی زێرِ پۆشی سه‌ددام
ئه‌م كورسییه‌ی سه‌ره‌وه، یه‌كێكه له كه‌ره‌سته به‌هاداره‌كانی دوواین دیكتاتۆری سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك.. بریتییه له كورسیه‌كی ته‌خته كه زۆربه‌ی سوچ و پانتاییه‌كانی بهزێرِ و ئه‌ڵماس پۆشكراوه، و جێی دانیشتن و پشته‌كه‌ی به گرانترین جۆری قوماشی ئاوریشم داپۆشراوه، كه هه‌موو ئهمهنانه نیشانه‌یه‌كی تری بێ ئه‌مه‌كی ئه‌و درِندهیهبووه له برسێتی ئه‌و خه‌ڵكه، كه‌هه‌ر به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌وه‌وه ماڵی هه‌زاره‌ها و ملیۆنه‌ها عێراقی سه‌رگه‌ردان بوون.
ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌م كورسیهدا، چوارده‌وری به‌ئایه‌تی قورئان پرِكردۆتهوه، و له‌سه‌روی كورسیه‌كه ئایه‌تی "سه‌ركه‌وتن له‌خواوه‌یه، و رزگاریش نێزیكه" ی ههلكۆڵیوه، كه‌مه‌ش ره‌نگه مه‌به‌ستی رزگار كردنی فه‌له‌ستین بێت چونكه له‌نێوه‌ندی ئایه‌ته‌كه وێنه‌ی قودسی نه‌خشاندووه، و لهدوولاشهوه نوسراوه "قودس بۆ ئێمه‌یه.
ناشرینكردنی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز، پیشه‌یه‌كی نهبرِاوهی ئه‌و دیكتاترهبوو، وه‌ك چۆن هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی كوردی به‌ناوی سوره‌تێكی قورئان دانابو (ئه‌نفال).
گولان
[/size]