بابه‌ت: هه‌ندێ بیرۆكه له ژیانی ڕۆژانه‌تدا ..
هه‌ندێ بیرۆكه له ژیانی ڕۆژانه‌تدا ..
بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێنه بریقه بداته‌وه: به ئیسپرتۆ بیسره.
_بۆ ئه‌وه‌ی بنێشت له جل بكرێته‌وه: جله‌كه بۆ ماوه‌ی 1 كاتژمێر له‌ناو فرێزهردادابنێ.
_بۆ ئه‌وه‌ی سه‌هۆڵی ناو فرێزهرهكهت پاك بێت: یه‌كه‌م جار ئاوه‌كه بكوڵێنه.
_بۆ ئه‌وه‌ی جل سپی بكه‌یته‌وه : بیخه ئاوی كوڵااو بۆ ماوه‌ی ده ده‌قیقه قاشه لیمۆی تێبكه‌و پاشان جله‌كه بشۆ.
_بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی بۆیه‌و مه‌ره‌كه‌ب له جل بكه‌یته‌وه: هه‌ویری ددان له په‌ڵه‌كه بده وتا وشك ده‌بێته‌وه به‌جێی بهێڵه‌و پاشان بیشۆ.
_بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاته‌ی شیرین خێرا پاك بكه‌یته‌وه: هه‌ر پێگه‌یی خێرا بیكه ئاوی سارده‌وه.
_بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاته خێرا پاك بكه‌یت: پێش كوڵاندن ته‌نها له‌یه‌ك لاوه په‌تاته‌كه قاش بكه.
_بۆئه‌وه‌ی بۆنی ماسی به‌ده‌سته‌وه نه‌هێڵیت: ده‌ستت به كه‌مێك سركه‌ی سێ‌و بشۆ.
_بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پیاز پاك كردن‌دا فرمێسك نهڕێژیت: بنێشت بجو.
_بۆ ئه‌وه‌ی مێشوله به تایبه‌تی له‌شه‌ودا له‌خۆت دور بخه‌یته‌وه: هه‌ندێك گه‌ڵای نه‌عنای تازه له‌لای سه‌رین و ژووره‌كه‌تدا دابنێ.
_بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ماسی تازه‌یه : ماسیه‌كه بخه ناو ئاوی سارده‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ر ئاو كه‌وت ئه‌وه تازه‌یه.
_ بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت قارچك ژه‌هراویه یان نا ؟ : كه‌مێك خوێی به‌سه‌ردا بكه ئه‌گه‌ر ڕه‌نگه‌كه‌ی ڕه‌ش بو ئه‌وه ژه‌هر نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر زه‌رد بوو ئه‌وه ژه‌هراویه.
_بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه‌ی كوڵاو به‌خێرایی پاك بكه‌یت: كه‌مێك خوێ بكه ئاوه‌كه‌یه‌وه.
_بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت هێلكه تازه‌یه: بیخه‌ره ئاوه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی وه‌ستا ئه‌وه تازه‌یه ، له‌سه‌ر لا ته‌مه‌نی 3_4 ڕۆژه‌و به شاوڵی ته‌مه‌نی 10 ڕۆژه‌و گه‌ر سه‌ر ئاو كه‌وت هێلكه‌كه پیسه.
_بۆ ئه‌وه‌ی مریشكی به‌ستوی ناو فرێزه‌ر زوو بیكاته‌وه: مریشكه‌كه بخه ناو ئاوی سارد‌و 2 كه‌وچكی گه‌وره خوێ بكه‌ره ئاوه‌كه‌وه.
_بۆ ئه‌وه‌ی قژت بریقه بداته‌وه: یه‌ك كه‌وچكی بچوك سركه له قژت بده‌و سه‌رت بشۆ.
_بۆ ئه‌وه‌ی ئاوگی لیمۆ زۆر بێت: پێش گووشین لیمۆ بۆ ماوه‌ی 1 كاتژمێر بخه ئاوی گه‌رمه‌وه.
_بۆ ئه‌وه‌ی له مێرووله رزگارت بێت: توێكڵی خه‌یار له‌شوێنی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی مێروله دابنێ.
_بۆ ئه‌وه‌ی له مشك ڕزگارت بێت: بیبه‌ری تون و تیژ له شوێنه‌كانیدا بڕێژه، به‌خێرایی مشك ڕا ده‌كات.
وه‌رگیراوه..
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!