بابه‌ت: ئۆتۆمبێلێكی فڕۆكه‌یی
[size=16]یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلی فڕۆكه‌یی له جیهاندا سه‌ركه‌وتنی له بواری فڕین‌دا له یه‌كه‌م گه‌شتیدا به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نیویۆرك له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م ئۆتۆمبێله فڕۆكهییه پێیدهوتری (تیرافۆگیا ترانزشن) كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی دروستیكردووه، به‌ناوی (تیرافۆگیا) ئه‌و فڕۆكهوانهیشی ئه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌ی ئه‌نجامدا بۆ یه‌كه‌مجار كۆلۆنیل فیل میته‌ر بوو .
ئه‌م ئۆتۆمبێله فڕۆكهییه ده‌توانێت ماوه‌ی 115 میل له سه‌عاتێكدا ببڕێت، له‌كاتی نیشتنه‌وه‌یدا باڵه‌كانی ده‌چنه‌وه ناو لاشه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها چوار تایه‌ی هه‌یه و شوێنی ته‌نها دوو نه‌فه‌ر ده‌گرێت، هه‌رچه‌نده چه‌ند گرفتێكی هه‌یه وه‌ك گرانی نرخه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها شۆفێره‌كه‌ی ده‌بێت دوو مۆڵه‌تی ئوتۆمبێل و فڕۆكه‌وانیشی هه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشانه‌شدا وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت تیرافۆگیا له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئاسمانه‌كانی فڕین بگرێته‌وه.[/size]