بابه‌ت: ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی كابینه‌كه‌ی ئۆباما كێیه؟
راپۆرتی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی (ریسپۆنسیف پۆلێتیكس) ، ماری شاپیرۆی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی دامه‌زراوه‌ی بۆرس و كاغه‌زی پڕبه‌های ئه‌مریكی، خاوه‌نی 26 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاره‌و به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تی كابینه‌كه‌ی ئۆباما ده‌ستنیشانكراوه، له‌كاتێكدا باراك ئۆباما خۆی خاوه‌نی 3 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلاره و هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئۆباماش خاوه‌نی ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره و دووه‌م كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده و " ئه‌ریك هۆڵده‌ر "، سه‌رۆكی دادگای باڵای ئه‌مریكا خاوه‌نی 11 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره و سێیه‌مین كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندی كابینه‌كه‌ی ئۆبامایه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌ندامانی كۆنگره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان هاتووه ده‌وڵه‌مه‌ندترن، به‌جۆرێك كه 44% ئه‌وان ملیۆنێرن.
دارل ئیسا نوێنه‌ری كۆماریخوازان له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به دارایی (251) ملیۆن دۆلار له‌سه‌رووی ئه‌م لیسته‌وه دێت.
جۆزێف بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه خاوه‌نی 27 هه‌زار دۆلاره، له كۆتایی لیستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌مریكاوه دێت، به‌م شێوه‌یه واده‌رده‌كه‌وێت بارودۆخی دارایی ئه‌و له " ماكس بۆكۆس "، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی دارایی سنا زۆر باشتر بێت، چونكه رێژه‌ی قه‌رزه‌كانی بۆكۆس (42) هه‌زار دۆلار زیاتره له سامانه‌كه‌ی بایدن.
PUKmedia