بابه‌ت: سه‌گێك خاوه نه كه ى له مردن رزگار كرد
خهلاَتێك بۆ ئه‌و سه‌گه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی له مردن رزگاركرد
سه‌گێك كه به هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز له‌سه‌ر سینگی خاوه‌نه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا كه تووشی جه‌ڵده‌ی دڵ ببوو له مردن رزگاری كرد، خه‌ڵاتی وه‌رگرت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، تیكا كه سه‌گێگی ته‌مه‌ن 3 ساڵه‌یه خه‌ڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی شاهانه‌ی به‌رگری له زوڵم له ئاژه‌ڵه‌كان (RSPCA)ی بۆ رزگاركردنی جیم توزیاو (Jim Touzeau) پێبه‌خشرا.
ئه‌و پیره پیاوه كه خه‌ڵكی سیدنییه له‌رێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌دا وتی :»دڵی من به ته‌واوه‌تی له‌كار كه‌وتبوو، دكتۆره‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر وه‌هۆش نههاتبایهتهوهو بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی ته‌له‌فۆنت نه‌كردبایه، به دڵنیاییه‌وه ده‌مردی».
هه‌روه‌ها وتیشی سه‌گه‌كه‌م دوو قاچی پێشه‌وه‌ی له سه‌ر سینگی من ده‌كوتا، ره‌نگ بیری له‌وه كردبێته‌وه كه باشتره له خه‌و هه‌ستم ئه‌گه‌ر نا هیچ خواردنێكی ده‌ست ناكه‌وێت.
به‌ڵام كاری سه‌گه‌كه به‌وه كۆتایی نه‌هات، تیكا دوای ئه‌و كاره چووه سه‌ر شهقامو به وهڕینو هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا كێشا.
مایكهل بیتی، وته‌بێژی RSPCA وتی تیكا ئێستا پاڵێوراوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی دیكه‌شه كه ناوی خه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه خزمه‌تی به‌رچاویان به مرۆڤه‌كان كردووه. بیتی وتیشی :»تیكا نموونه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه هه‌ستی شه‌شه‌میان هه‌یه‌و ره‌نگه ئێمه هیچكات دركی پێنه‌كه‌ین، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه سوپاسیان