بابه‌ت: گریان بۆ عه‌شق
زۆرن زۆرن ئه‌و شه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ یادی تۆدا
هه‌نسکی پڕ له ئاخ و پڕ له ناسۆرم بۆ تۆ هه‌ڵ رشتوه
زۆرن ئه‌و شه‌وانه‌ی که به‌گریان دیه‌کانم لێك ده‌نێم
له‌و شه‌وانه‌ی که له بێتۆیدام ناخی خۆم هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنم
ئه‌و ساتانه له بیر خۆم ده‌به‌مه‌وه
به‌گریانی چاوه‌کانم کاته‌کانی زه‌مه‌ن پڕده‌که‌مه‌وه
ده‌به‌سه تۆش ئه‌ی شۆخی جوان و نازدار
دڵم ئازار مه‌ده‌و پێم مه‌به‌خشه فرمێسکی پر له ئازار
ده‌به‌سه تۆش ئه‌ی خوای عه‌شق
دڵم مهکوژهو زیندوی مه‌که‌وه بۆ دڵێک که دووره له حه‌ق
گه‌ر تۆ خوای عاشقی
وه‌ره عه‌شق له دڵی من ده‌ر بێنه‌و به‌خاکی بسپێره
له ناو ژیانی پڕ له حه‌قى ئه‌و شه‌وانه‌ی که من و ئه‌ستێره‌کان به‌ته‌نیا ماوینه‌ته‌وه
دلۆپ دلۆپ چاوه‌کانم فرمێسکی ته‌نهای رشتوه
داستان ئاسۆ