بابه‌ت: "ئه‌رده‌لان" مرۆڤێك له خه‌م.
مرۆڤێك له خه‌م
پێشكه‌شه به رۆحی پاكی پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رده‌لان به‌كر
هه‌میشه ده‌ترسام له‌وه‌ی كه ده‌توت زۆر ئه‌ترسم
ئه‌ترسام چونكه زۆر زوو جێتهێشتم به‌ڵێ زۆریش
توخوا ده‌وه‌ره‌وه لاوه جوانه‌كه‌ی هه‌ولێر
دوای تۆ ته‌مه‌ن ده‌مبات به‌ره‌و هه‌ڵدێر
ئه‌م جاره‌ش له‌گه‌ڵ قه‌ڵا بێنازه‌كه‌ی دوای خۆت ئاشت به‌ره‌وه
به‌یه‌كه‌وه ئه‌م سروده بۆ لاوانی بێزار له ژیان بڵێیه‌وه
بێ زارییه بێ زارییه ئه‌م ژیانه ناچاریه
توخوا ده‌وه‌ره‌وه هاوڕێ دڵسۆزه‌كه‌م ئه‌م شاره له‌ته‌می مه‌رگت ده‌ربێنه
وه‌ك گه‌رده‌لولێك به‌و كوچه و كۆڵانه‌كانی شار له لافیته‌ی كۆچت لابه‌ره
ئاخر گیانه ده‌وه‌ره گه‌نجانی وڵات وا زوو بێ هیوا مه‌كه
برا خۆت به‌ڵێنت پێدان گۆرانی تازه‌یان بۆ بڵێیته‌وه
كه‌سیان نیه جیا له تۆ پێیان بڵێ دڵداری بۆ كوڕی هه‌ژار ئێش و ژانه
بولبوله‌كان دوای كۆچت بۆ كێ بخوێنه‌وه
كچی گاوڕ پێكی ئه‌وین بۆ كێ هه‌ڵداته‌وه
چوار وه‌رزی ساڵیش دێت و ده‌ڕواته‌وه
كه‌سێ نیه به‌ینۆ بهینۆكهی تۆیان بۆ بڵێته‌وه
ده‌وه‌ره‌وه گیانه حه‌یرانێك به به‌ژن و باڵای مناره دا هه‌ڵبده
زۆر ده‌مێكه چاوه‌رێته و پێمان ده‌ڵێ مه‌گرین ئه‌و دێته‌وه
قه‌ڵای وره‌م دوای كۆچت كێ سوێند به چاوی دایه بخوات
ئه‌و زۆر هیلاك بوو لـه رێگات ئه‌ی چۆن لـه بیری كات
هه‌ژارانی وڵات چاوه‌رێی دیده‌نی تۆن ئه‌ی قه‌ڵای هه‌ژاران
چۆن پێیان بڵێین ئه‌و رۆیشت و جێی هێشتین له ژیان
نووسةر: ئــاری ئـازاد
love4koya
نيكا ي حاوم فرميسك ئه كات
نازانم جون دلم رازي بكه م
كه دوريت قبول بكات