1

بابه‌ت: جۆلیانۆ...به‌هێزترین منداڵ له‌ جیهاندا

http://kurdup.com/up/uploads/picture/31ccbe8e9e.jpg


جۆلیانۆ...به‌هێزترین منداڵ له‌ جیهاندا

مناڵێکی پێنج ساڵ....به‌هێز وه‌ک حه‌ڤده‌ساڵ...ناوی چوه‌ کتێبی گینیسی جیهانی.

جۆلیانۆ سترۆی. مناڵێکی به‌ره‌گه‌ز خه‌ڵکی ڕۆمانیا یه‌ وئێستا له‌ ئیتاڵیا ده‌ژی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ، هه‌ر له‌ منداڵی یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوکیدا ده‌چو بۆ هۆڵی له‌ش جوانی و له‌گه‌ڵ باوکی دا ڕاهێنانی ئه‌نجام ده‌داو تا ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ پێنج ساڵ، کاتێ له‌ به‌رنامه‌یه‌کدا له‌ یه‌کێک له‌ تێڤێ کانی ئیتالیا  له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک دادوه‌ردا  کۆمه‌ڵێک نمایشی جوانی ئه‌نجامدا و دادوه‌ره‌کان ئه‌و نازناوه‌یان پی به‌خشی که‌ ناوی له‌ کتێبی گینیسی جیهانی تۆمار بکرێت که‌ ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ ناویان له‌م کتێبه‌دا تۆمار ده‌کرێت که‌ ده‌توانن ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بکه‌ن... جۆلیانۆ توانی له‌ ڕۆیشتنی سه‌رده‌ست بۆ ده‌ مه‌تر پله‌ی پێوانه‌یی ببڕێت که‌ تؤپێکی پزیشکی به‌ قاچه‌کانی هه‌ڵگرتبوو، ئه‌م شاکاره‌ مه‌زنه‌ وای له‌م منداڵه‌ کرد که‌ له‌جیهاندا بناسرێ و سه‌ده‌ها هه‌زار که‌س له‌ ڕێگای یوتوبێ وه‌ نمایشه‌ جوانه‌کانی بیبینن .. لولیانی باوکێ ده‌ڵێت جۆلیانۆی کوڕم له‌ ته‌مه‌نی دوو ساڵیه‌وه‌ شوێنم ده‌که‌وت بۆ هۆڵی له‌ش جوانی و هه و‌ڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی ده‌دا و کاتێک هیلاک ده‌بوو ده‌چوین بۆ یاری کردن.

شایانی باسه‌ ئه‌م منداڵه‌ زۆر دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی کاتێ نمایشێک ئه‌نجام ده‌دات خه‌ڵک چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن و ده‌ست ده‌هێنن به‌ سه‌ریدا.. ئێوه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێزیش ده‌توانن نمایشه‌کانی له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ ببینن.


                         http://www.aftonbladet.se/wendela/barn/ … 6021812.ab

                                                              سه‌رچاوه‌... ڕۆژنامه‌ی ئافتون بلادێت

                                                                وه‌رگێڕانی له‌ سویدیه‌وه‌

                                                                 جمال غریب  ا‌حمه‌د...سو

http://kurdup.com/up/uploads/picture/241e5e9f6e.jpg
[size=24]مااصعب ان تبکي بلا دموع...وما اضعب ان تذهب بلا رجوع..وما اضعب ان تشعر بالضیق..وکأن المکان من حولک یضیق[/size]:(:(

2

وه‌ڵام: جۆلیانۆ...به‌هێزترین منداڵ له‌ جیهاندا

دةستةكانت خؤش خاتووليزان
بابةتيكي سةيربوو

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

3

وه‌ڵام: جۆلیانۆ...به‌هێزترین منداڵ له‌ جیهاندا

[size=16]ده‌س خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

4

وه‌ڵام: جۆلیانۆ...به‌هێزترین منداڵ له‌ جیهاندا

[size=16]ده ست خوش[/size]

مرۆڤ کاتێک ده‌گری پێکه‌نینی بیرده‌چێته‌وه‌ ... به‌ڵام کاتێک پێده‌که‌نی گریانی هه‌رله‌بیره‌

5

وه‌ڵام: جۆلیانۆ...به‌هێزترین منداڵ له‌ جیهاندا

ده‌سته‌كانت خۆش بیت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌ركه‌وتوبی

http://archive.sherwan.net/upload/1203867778.jpg