بابه‌ت: روداويكى مة ركة سات
له باكووری وڵاتی نه‌مسا رووداوێكی سه‌یر و مه‌رگه‌سات ئامێز روویدا، كوڕێك به‌ناوی (بێرنادیت) كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه و كچێكیش كه ناوی (كیڤین گۆستنیر) كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه له یه‌كێك له یانه‌كانی شه‌واندا به‌یه‌كه‌وه دانیشتبوو و رازی عاشقانه‌یان ده‌گۆڕیه‌وه. دوای كه‌مێك كچه‌كه ده‌ڕوات و به‌ره‌و ماڵ ده‌كه‌وێته ڕێ، به‌ڵام له‌پڕ شه‌مه‌نده‌فه‌رێك خۆی پێداده‌دات و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. دوای چوار كاتژمێر كوڕه‌كه‌ش یانه‌كه به‌جێده‌هێڵێت و به‌ره‌و ماڵ ده‌كه‌وێته ڕێن ئه‌ویش له هه‌مان شوێندا شه‌مه‌نده‌فه‌رێك لێیده‌دات و گیانی له‌ده‌ستده‌دات. ئه‌مه‌ش به سه‌یرترین و مه‌رگه‌ساتترین رووداو داده‌نرێت كه له یه‌ك شوێن و به یه‌ك جۆری رووداوه‌وه به‌سه‌ر دوو عاشقی وڵاتی نه‌مسادا هاتبێت