بابه‌ت: له گۆتیمالا ژنێكی دز ده‌که‌وێته به‌ر توڕه‌یی خه‌ڵکه‌وه !
له پایته‌ختی وڵاتی گۆتیمالا ژنێك به‌نیازبووه له‌گه‌ڵ سێ پیاودا پاسێك زه‌وتبکه‌ن و دواجار به‌ته‌نیا و به‌سنگی ڕووتییه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام له‌ناو ئاپوڕه‌ییه‌كدا ماوه‌ته‌وه: هه‌روه‌ك له‌م وێنه‌دا ده‌بینرێت، "Maria Alejandra Torres"، که نائومێدی له‌سه‌ر ڕووخساری ده‌بینرێت و باسکی چه‌پی بۆ پاراستنی خستۆته سه‌ر مه‌مکه‌کانی و بۆ چاره‌نووسی ژیانی فرمێسك ڕۆ ده‌کات.
پێش گرتنی ئه‌م دیمه‌نه، له‌لایه‌ن سه‌رنشینانی پاسه‌که‌وه به‌نزینی به‌سه‌ردا کراوه و هاوه‌ڵه پیاوه‌کانی به‌ته‌نیا بۆ سه‌رنشینانی پاسه‌که جێیانهێشتووه و ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان به‌ربوونه‌ته گیانی و جله‌کانیان له‌به‌ردا دڕیووه و دواتر به‌نزینیان کردووه به‌سه‌ریدا. به‌ڵام له دواهه‌مین چرکه‌دا پۆلیس توانیوێتی له سووتاندن ڕزگاری بکات.
به‌پێی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی وڵاتی گۆتیمالا، ئه‌مساڵ 219 که‌س دووچاری ده‌ستدرێژی هاتوونه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجام 45یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:Spiegel
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !