بابه‌ت: ژنێکی ته‌مه‌ن 107 ساڵ به‌دوای مێردێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت
ژنێکی مالیزی ته‌مه‌ن 107 ساڵ تاکو ئێستا 21 مێردی هه‌بووه و ئێستا له‌گه‌ڵ پیاوێکی گه‌نجتر له خۆی ده‌ژی. سه‌ڕه‌رای 22 جار شووکردن ئێستاکه به‌دوای پیاوێکی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێت، چونکه زۆر ده‌ترسێت، که مێرده‌که‌ی ژنێکی گه‌نجتر له‌و ماره بکات.
"Wok Kundor" له لێداوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی "Star" وتی: "ماوه‌یه‌كه هه‌ستێکی گومڕاییم لا دروست بووه. من ده‌زانم، که چیتر ژنێکی گه‌نج نه‌ماوه و ناتوانم هه‌موو جۆره پۆشاکێك له‌به‌ربکه‌م."
ناوبراو ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای شووکردن به پیاوێکی تره‌وه، خۆی له ته‌نیایی ڕزگار بکات و ته‌واو له داهاتووی خۆی دڵنیا بێت.
"Wok Kundor" له شاری "Terengganu" ده‌ژی و موسوڵمانێکه‌وه و پێش چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شووی به "Muhammad Noor Che Musa"ی ته‌مه‌ن 70 ساڵ کردووه.
ئێستا و پاش چوار ساڵ پێکه‌وه ژیان مێردی "Mek Wok Kundor" له‌سه‌نته‌رێکی ڕزگاربوونه‌وه له ده‌رمانه بێهۆشکه‌ره‌کان. "Wok Kundor" ترسێکی زۆری هه‌یه، که محه‌مه‌دی مێردی دوای ڕزگاربوونی له ده‌رمانه بێهۆشه‌که‌ره‌کان و هاتنه‌ده‌ره‌و‌ه‌ی وازی لێبێنێت و ژنێکی هاوته‌مه‌نی خۆی بهێنێت.
بڕیاره "Wok Kundor" له‌م ڕۆژانه‌ی داهاتوودا سه‌ردانی محه‌مه‌دی مێردی بکات و باسێك له داهاتووی هاوسه‌ری خۆیان بکه‌ن:rolleyes:.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:Spiegel
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !