بابه‌ت: ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر
ڕۆژانه ڤایرۆس چه‌ندان کۆمپیته‌ر له‌کارده‌خه‌ن و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان فایلی گرنگ له‌ده‌ست ده‌چێت. له‌گه‌ڵ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر، پێویسته زیاتر له‌سروشت و ڕواڵه‌تی چۆنێتی كاركردن و خۆپارستن و لابردنی ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر فێربین، لێره‌شه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی گرنگ بده‌ین.
ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر چییه؟
ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر بریتییه له پڕۆگرامێكی نووسراو تا بچێته ناو كاری كۆمپیته‌ره‌وه، به‌وه‌ی فایلێك كۆپی بكات یان خراپی بكات یان لابردنی په‌یامی پاشه‌كه‌وتكراو ئه‌نجام بدات، یان خۆی بگه‌ێنته ئامێرێكی كۆمپیته‌ری دیكه له ڕێگای ئێنترنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکاری خاوبوونه‌وه‌ی كاری ئامێری كۆمپیته‌ر و گرفت و كێشه‌ی دیكه.
وه‌ك چۆن جۆراوجۆری هه‌یه له‌و ڤایرۆسانه‌ی تووشی له‌شی مرۆڤ ده‌بن، ئه‌واش جۆراوجۆری له ڤایرۆسی كۆمپیته‌ردا هه‌یه. جۆریان هه‌یه زۆر ساكار و لاوازن هه‌ندێكی دیكه‌شیان هه‌یه به‌هێز و چالاكن، ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌ن كۆمپیته‌ر شاره‌زایی و ووردبوونه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌بێت، ده‌توانێت كۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌م ڤایرۆسانه بكات.
زۆر ئه‌فسونه‌ی سه‌یری هه‌یه، که گوایه ڤایرۆس ده‌بێته هۆکاری تێكدانی مۆنیته‌ری كۆمپیته‌ر و سی دی. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وانه ته‌نها قسه‌ی بێ سه‌روبه‌رن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی ڕاسته‌قینه‌یان نییه.
چۆن ڤایرۆسه‌كان كارده‌كه‌ن؟
ڤایرۆسه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌یان له كۆمپیته‌رێكه‌وه بۆ كۆمپیته‌رێكی دیكه، پێویستییان به بێباكی خاوه‌ن كۆمپیته‌ره‌كان هه‌بوو، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ زۆر چڕترن، بۆ نموونه پڕۆگرامی "worms" - ئه‌توانێت خۆی كۆپی بكات و خۆی له ئامێرێكی كۆمپیته‌ره‌وه بگوێزێته‌وه بۆ كۆمپیته‌رێكی دیكه، ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له‌و پڕۆگرامه چه‌سپاوانه‌ی سیسته‌می كاركردنی كۆمپیته‌ر وه‌ك پڕۆگرامی نامه‌ناردن و وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌لكترۆنی.
زۆر جۆر له ڤایرۆسه‌كان كه له جۆری "Trojans" - شێوازێكی فڕیودانیان هه‌یه، به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ناوی چه‌ند پڕۆگرامێكی به‌سوودت بۆ ده‌نووسن، هه‌ر بهداگرتنیان ڤایرۆس به‌ناو سیسته‌می كۆمپیته‌ره‌كه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه.
پته‌وكردنی هه‌ستی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه باشترین ڕێگا چاره‌سه‌ره بۆ خۆپارستن له سانسۆركردن و كۆنترۆڵكردنی ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه، پێویسته به‌به‌رده‌وام سیسته‌می كاركردنی كۆمپیته‌ر نوێ بكرێته‌وه (Update)، له‌هه‌مان كاتدا پڕۆگرامی دژه ڤایرۆس به‌كاربهێنرێت و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك نوێكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
چۆن ده‌زانیت كۆمپیته‌ره‌كه‌ت تووشی ڤایرۆس بووه؟
به‌كردنه‌وه‌ی كۆمپیته‌ره‌كه‌ت قورسێكی زۆر ڕوو ده‌دات و كاتێكی زۆری پێده‌چێت، لێره‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه كۆمپتهرهكهت ڤایرۆسی تووش بووبێت، نیشانه‌ی قورس بوون مه‌رج نییه هۆكاری ڤایرۆسی بێت، به‌ڵكو تێکچوونی سیسته‌می كۆمپیته‌ر یان كه‌مبوونه‌وه‌ی شوێنی پاشكه‌وتكردن، ده‌بنه هۆی ئه‌و جۆره قورس بوونانه، بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئایا ئه‌و هۆكاره ڤایرۆسه یان نا، پێویسته پڕۆگرامی دژه ڤایرۆس دابه‌زێنین.
خۆپاراستن
ناتوانرێت ئامێری كۆمپیته‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی له 100% له ڤایرۆس بپارێزین، به‌ڵام ئه‌توانرێت خۆپاراستنێكی گونجاو بۆ ئامێری كۆمپیته‌ره‌كان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێكه ده‌كرێت ڕه‌چاو بكرێت:
1- نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می كاركردنی كۆمپیته‌ر
2- به‌كارهێنانی دیواری ئاگری (Fire Wall)، هاتنه ناوه‌وه له ده‌ره‌وه سانسۆر ده‌كات
3- دابه‌زاندنی پرۆگرامی دژه ڤایرۆس
4- نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی ئه‌لكترۆنی له كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه
5- نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ فایلێك، ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌نه‌كه‌شی ناسراوبوو، ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك دڵنیایی له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فایله بكرێت، ئایا ئه‌و فایله هه‌ڵگری ڤایرۆس نییه؟!
سه‌رچاوه : خۆزگه
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !