بابه‌ت: که‌رکوک کوردستانه .؟.(بۆ مێژوو)
( جۆن لۆک ) ده‌ڵێت : له‌وشوێنه‌ی یاسا نی یه ئازادیش نی یه . منیش ده‌ڵێم : له‌هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ئازادی نی یه چونکه یاسا و یه‌کسانی و مافی تاک و ڕاووبۆچوونی جیاواز بوونی نی یه .
که‌رکوک شارێکی کوردی و ناسنامه‌ی کوردستانی یه له‌ساڵی ( 1600 پ.ز ) له‌لایه‌ن گۆتییه‌کانه‌وه که هۆزو تیره‌ی گه‌لی کوردن دروست کراوه‌و قه‌ڵای که‌رکوک به‌هه‌مان شێووه له‌سه‌رده‌ستی گۆتییه‌کان دروست کراوه له‌هه‌مان به‌رواردا . که‌رکوک ناوێکی تری هه‌یه‌و هه‌ر له‌هه‌مان وواتای نه‌وت و ئاگرو بڵێسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ئه‌ویش ناوی ( باباگوڕگوڕ ) هو ناوێکی کوردی یه . هه‌ندێ له‌زانایان ده‌ڵێن ناوی شاری که‌رکوک له ( کورکوا ) ه‌وه هاتووه به‌زمانی میدیای کۆن وواتای ئاگر ده‌به‌خشێت چونکه ئه‌م شاره سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ترین و ده‌ووڵه‌مه‌ندترین ئابووری و باری ماکی ( مادی ) هه‌یه که نه‌وته‌و له‌بازاڕی ئۆپک و له‌جیهانی بازرگانیدا پێی ده‌ڵێن ئاڵتونی ڕه‌ش ( Black Gold ) .
له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی تری مێژوویی یه‌وه له‌مێژووی سۆمه‌رییه‌کانه‌وه هاتووه ده‌ڵێت : ناوی که‌رکوک له ( کارکوک ) ه‌وه هاتووه به‌وواتای کاری ته‌واو یان ئیشی ڕێک و پێک .. که‌واته ئه‌مه جێی سه‌رنج و تێڕامانه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌که‌رکوک به‌کوردستان نازانن و به‌ماڵی توورک و عاره‌بی ده‌زانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کهههرسێ ناوی ( باباگوڕگوڕ ) و ( کورکوا) و ( کارکوک ) هه‌ر کوردیه‌و به‌ڵگه‌ی کوردستانی بوونی که‌رکوکه له‌چه‌ند هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه . ( ده‌بێت ناوی نه‌جه‌ف و کهربهلاء یان سه‌ماوه کوردی بێت و بڵێین ئه‌و شاره عاره‌بی یه یان به‌پێچه‌وانه‌وه .. ! . یان کورد چی ده‌کات لهواسط و کوت ئه‌گه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵاتێک و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ک نه‌یبردبێت .. که‌واته له‌ڕاستیدا عاره‌ب له‌که‌رکوک چی ده‌کات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و میری خۆی نهیهێنابن بۆکه‌رکوک .؟. ) . هه‌روه‌ها به‌وشێوه‌یه‌ش تورکومان وه‌چه‌ی وه‌چه‌کانی عوسمانلییهکانه ( 1514 ) . عاره‌به‌کانی که‌رکوکیش که‌هه‌ندێک پێیان ده‌ڵێن عاره‌بی ڕه‌سه‌ن ئه‌وانیش خه‌ڵکی باشووری عێراقن و به‌ئاشکرا هێنراون بۆ که‌رکوک و جێگه‌ی ئه‌و خێزانه کوردانه‌یان پێ پڕکردونه‌ته‌وه که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که ده‌ریان کردوون . ( بۆئاگاداری و سه‌رنجی کاربه‌ده‌ستانی کوردستان : تورکومان و عاره‌ب له‌پلان داناندان له‌که‌رکوکدا وه‌کو چۆن به‌غداو ئه‌نقه‌ره گفتووگۆیان لێکردووه به‌هه‌مان شێووه ) . ناو‌و ناوبانگی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌م شاره ده‌ووڵه‌مه‌نده ئه‌وه‌یه که‌دووهه‌م نه‌وته له‌جیهاندا بۆ پاکی و باشی و گرانی و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین سامانی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی ( National Economics ) گه‌لی کورده . به‌ڵگه‌یه‌کی تری به‌کوردستانی بوونی که‌رکوک سه‌رژمێری دانیشتوانه‌که‌یه‌تی بۆنمونه : ژماره‌ی دانیشتوانی شاری که‌رکوک به‌کوردو عاره‌ب و تورکومان و کلدو ئاشوره‌وه بۆ ساڵی ( 1957 ) ده‌کاته ( 279000 ) که‌س که ( 178000 ) ی کورد بووه به‌ڵام سه‌رژمێری ساڵی ( 2003 ) ده‌کاته (756000 ) که‌س زیاتر له ( 400000 ) ی کورد بووه ئه‌مه بێجگه له‌و کورده ئاوارانه‌ی که بێلانه‌و ده‌ربه‌ده‌رن و هه‌تا ئێستاش ( 500 ) خێزان له‌و ئاوارانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی باووباپیرانیان له‌به‌ر بێ ده‌رامه‌تی و باری ناهه‌مواری ماکی لاواز‌و پشتگوێ خستنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و جه‌نگی ساردی ( cold war ) نێوان یه‌کێتی و پارتیدا زه‌ره‌رمه‌ندبوون .
ژماره‌ی دانیشتووانی خه‌ڵکی شاری که‌رکوک له‌ساڵی (1957) به‌م جۆره‌بووه :
ا/ کورد ( 178000 ) بووه .
ب/ عاره‌ب ( 48000 ) بووه .
ج/ تورکومان ( 43000 ) بووه .
د/ ئاشووری و کلدان ( 10000 ) بووه .
له‌هه‌مان ساڵی ( 1957 ) دا ژماره‌ی کرێکار‌و کاربه‌ده‌ستانی کورد له کۆمپانیای نه‌وتی که‌رکوکدا له‌سه‌دا هه‌شتا ( 80% ) بووه به‌ڵام سه‌رژمێری کردنی کرێکاری کورد له‌ساڵی ( 2003 ) دا له‌سه‌دا بیست ( 20% ) بووه ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شۆڤێنیستی به‌عس و ده‌ووڵه‌تی عێراق ده‌رده‌خات که‌چۆن ساڵ له‌دووای ساڵ کوردیان نان بڕاوو ده‌ربه‌ده‌ر کردووه . کارێکی تری ژێربه‌ژێر هه‌یه له‌باره‌ی که‌رکوکه‌وه ئه‌ویش په‌یمان و ڕێککه‌وتنی ( تورکیا / عێراق ) ه که‌من دڵنیام به‌نهێنی ئه‌م کاره کراوه چونکه له‌چه‌ند ساڵی دووای سه‌ربه‌خۆیی و دهووڵهمهندبوونی کوردستان ده‌ترسن .
گه‌ڕه‌که‌کانی شاری که‌رکوک :
1/ گه‌ره‌که کوردنشینه‌کان ( ڕه‌حیم ئاوا ، ئازادی ، مامۆستایان ، شۆرجه ، ئیسکان ، بلاخ ، قۆرییه‌شکاو ، حه‌سیره‌که ، ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵا ، ده‌روازه‌ی باکووری که‌رکوک ، ئیمام قاسم ، شۆراو ، ئه‌حمه‌د ئاغا ) .
2/ گه‌ڕه‌که تورکومان نشینه‌کان ( مصلي ، معلمین ، ڕێگه‌ی به‌غدا ، قه‌سابخانه ، ئه‌ڵماس ) .
3/ گه‌ڕه‌که عاره‌ب نشینه‌کان ( طریق بغداد ، 1ی حزیران ، وحدة ، حریة ، اشتراکیة ، ممدودة ، 7نیسان ، حي البعث ، نصروالعروبة ، قادسیة ، غرناطة ) .
4/ گه‌ڕه‌که کلدوئاشوورییه‌کان ( شاطرلو ، عرفه ، الماس ) .
چونکه له پێش ئه‌و به‌رواره‌دا ( 1921 پاشایه‌تی ) و له دووای ئه‌و به‌رواره ( 1957 ) ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌هه‌موو جۆره‌کانی یه‌وه هه‌رخه‌ریکی هێنانی عاره‌ب بوون له‌باشووره‌وه بۆ که‌رکوک و ناوچه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی حه‌ویجه که‌ئێستا له‌سه‌دا هه‌شتا ( 80% ) ی عاره‌بی سوننه‌یه‌و هه‌ندێک تورکومانی تێدایه به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا قه‌زایه‌کی سه‌ر به‌شاری که‌رکوکه‌و خاکی کوردستانه به‌داخه‌وه ئێستا عاره‌بستانێکی ته‌واوه . ئامار‌و سه‌رژمێری دانیشتووانی قه‌زای حه‌ویجه نزیکه‌ی چوارسهدوپهنجاههزار (450000) که‌سه و دووری حه‌ویجه له‌شاری که‌رکوکه‌وه 30 میل ده‌بێت له‌باشووری که‌رکوکه‌وه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی له‌عاره‌بی هاورده‌ی سوننین و له‌عه‌شره‌تی ( جبور ، شمر ، عبید ) ن . شاری خانه‌قی ( خانقین ) عاره‌بی هاورده‌ی زۆربوو به‌ڵام دووای ڕزگارکردنی له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی به‌غدا دووجار ( 1991 / 2003 ) ڕێژه‌ی زۆری عاره‌به‌کان ڕۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ باشووری عیراق که‌لێوه‌ی هاتبوون به‌ڵام شه‌نگال و مه‌نده‌لی و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری به‌عاره‌ب کراوی کوردستان عاره‌به‌کانی هه‌رتێدا ماون و خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌عێراقی ده‌زانن . خانه‌قیش دووه‌م شاری نه‌وتیی کوردستانه‌و پاڵاوگه‌ی ئه‌ڵوه‌ن ( الوند ) ڕۆڵێکی ئابووری گه‌وره‌ی ناوچه‌که‌یه‌و ووزه‌ی کار‌و به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ڕۆژی دوانزه هه‌زار ( 12000) به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت . ئاوی ئه‌ڵوه‌ن که‌به‌ناوه‌ڕاستی خانه‌قیدا تێده‌په‌ڕێت ئه‌وشاره ده‌کات به‌دووبه‌شی زۆرجوان و ڕه‌نگین و چه‌نده‌ها گۆرانی و بۆنه هه‌یه له‌سه‌ر ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و بۆته سومبوولی جوانی و ئاوه‌دانی شاری خانه‌قی . خانه‌قی شارێکی ده‌ووڵه‌مه‌ندو جوانه بێ له‌به‌رهه‌می نه‌وتیی ( Patrol ) خاکێکی به‌پیتی به‌رفراوانی میوه‌جاته‌و چوارده‌وری ئه‌م شاره به‌باخ و بێستان ڕازاوه‌ته‌وه‌و به‌ناوبانگه به ( خورما ، هه‌نار ، پرته‌قاڵ ، لاله‌نگی ، قه‌یسی ، هه‌ڵوژه‌و .. هتد ) . خانه‌قی به‌زمانی کوردی وشێووهزاری ( دیالێکت ) که‌ڵهوڕی و گۆران ده‌په‌یڤن و زۆربه‌یشیان شێووه‌زاری سلێمانی ده‌زانن و خه‌ڵکه‌که‌ی به‌خه‌ڵکێکی ڕۆشنبیر ناویان هه‌یه . هۆزو تیره کوردییه‌کانی که‌له‌وێدا ده‌ژین زۆرن و ئه‌مه‌ش ناوی هه‌ندێکیانه : ( باجه‌ڵان ، ئه‌رکه‌وازی ، ده‌لوو ، جاف ، تاڵه‌بانی ، کاکه‌یی ، هه‌مه‌وه‌ند ، سوره‌مێری ) .
***
باس له‌مێژووی دوێنێ و ئه‌مڕۆی که‌رکوک بکه‌ین سه‌رتاپای ئه‌م شاره گۆڕاوه‌و به‌عاره‌ب کراوه‌و هه‌تا ئێستا که‌ساڵی ( 2008 ) هو ( 5 ) پێنج ساڵیشه که‌رکوک له‌ده‌ست زووڵمی به‌عسی یه‌کان ڕزگاری بووه که‌چی ( 500 ) خێزانی کوردی ئاواره‌ی که‌رکوک هه‌تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ که‌رکوک که‌ئه‌مه‌ش گوێ پێنه‌دان و به‌ته‌نگه‌وه نه‌هاتنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌لمێنێ و بێجگه له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی و شه‌ڕی سارد‌و کێبڕکێی خراپی پارتایه‌تی و کێشه‌ی ناوخۆ‌و .. هتد که‌بۆته هۆی له‌بیرکردن و پشتگوێ خستنی ئه‌م شاره گرنگه که‌بڕبڕه‌ی پشتی ئابووری و ماکی ووڵاتی کوردستانه به‌هه‌رچوار پارچه‌که‌یه‌وه .
نه‌وتی عێراق که‌ئێستا به‌روبوومه‌که‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌و نه‌وتی که‌رکوک له‌سه‌دا چلی ( 40% ) ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه که‌بۆ عێراقه ته‌نها له‌کۆی هه‌موو به‌روبوومی ئابووری عێراق ته‌نها له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی ( 17% ) ی بۆ کوردستانه که‌زۆرکه‌مه له‌چاو ڕێژه‌ی به‌رزی ئابووری عێراق له‌ڕاستیشدا ئه‌و به‌رهه‌مه ئابووری و ماکی یه ناچێته به‌رده‌م پارله‌مان و ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی میلله‌تی کوردی پێبدرێت به‌ڵکو له‌سه‌دا په‌نجاودووی ( 52% ) بۆ پارتی و له‌سه‌دا چل و هه‌شتی ( 48% ) بۆ یه‌کیتی یه و ئه‌وانیش یارمه‌تی هاوپه‌یمانانی خۆیان ده‌ده‌ن به‌و پاره‌یه وه‌کو پارته بچووکه‌کانی کوردستان .. ڕاسته له‌باری یاسایی یه‌وه ده‌بێت پارته بچوکه‌کان یارمه‌تی بدرێن به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه وه‌کو ده‌م چه‌ور کردنێک وایه بۆیان بۆیه له‌دووای حه‌ڤده ( 17 ) ساڵ و هه‌تا ئێستا به‌و هه‌موو خراپه‌کاری و که‌م و کوڕی و پشتگوێ خستنه‌ی خه‌ڵک و ووڵات له‌کۆی بیست ( 20 ) پارتی بچووکی کوردستانیی ته‌نها پارتێک وورته ناکات و ڕه‌خنه ناگرێت له‌ده‌سه‌ڵات که‌به‌ڕاستی جێی داخ و نیگه‌رانی یه‌و هه‌تا ئێستاش به‌رهه‌ڵستکارێکی ( opposition ) ڕاسته‌قینه‌و یاساییمان نی یه له‌په‌رله‌مانی کوردستاندا . ( ڕه‌خنه له‌دڵسۆزی یه‌وه دێت که‌مرۆڤ مشووری کارێک ده‌خوات بۆ جوانتر‌و باشترکردنی ئه‌وکاره ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌که دروستکه‌ربێت نه‌ک ناو‌و ناتۆره‌و ووشه‌ی بازاڕیی ناشرین .. کورد خۆی ده‌ڵێت : دۆست ئه‌وه‌یه ده‌تگرێنێ .. هتد ) .
پارتی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتداری عێراق له‌هه‌موو کاتێکدا بیری وێرانکردنی که‌رکوکی هه‌بووه‌و هه‌میشه عاره‌بی هاورده‌ی باشووری بۆ هێناوه‌و کوردی که‌رکوکی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رو بێ خاک و ماڵ کردووه بۆیه له‌نزیکترین کاتدا له‌به‌رواری ( 17/3/2003 ) دا پێش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به ( 22 ) ڕۆژ ، حه‌وت ( 7 ) خێزانی کوردی ناو شاری که‌رکوکی زێدی باووباپیرانیان وه‌ده‌رناوه‌و ئاواره کردووه ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که‌ده‌سه‌ڵاتداری خوێناوی عێراق هه‌تا دوواهه‌ناسه‌ی خۆی دژایه‌تی میلله‌تی کورد‌و شاری که‌رکوکی کردووه .
له‌ڕاستیدا باشووری کوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتی عێراقدا سنوری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی دیاره پێش په‌یمانی لۆزان ( 1923 ) وپلانی ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسا و تورکیا بۆ دابه‌شکردنی کوردستان سنوری باشووری کوردستان له شاخی حه‌مرینه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که‌نزیکه‌ی ( 130 کم ) ( حه‌مرین / به‌غداد 130 کم ) به‌ره‌و باکووری به‌غداو ئه‌ولای که‌رکوکه به‌ڕووی عێراقداو به‌غدادا که‌پایته‌ختی عێراقه‌و سنوری حه‌مرین ( 120 کم ) ( حه‌مرین / که‌رکوک 120 کم ) ده‌بێت به‌ره‌و که‌رکوک که‌واته دووری شاری که‌رکوک بۆ شاری به‌غداد که پایته‌ختی عێراقه ( 250 کم ) ده‌بێت .
***
له‌کات و سه‌رده‌می ده‌ووڵه‌تی پاشایه‌تی عێراق و له‌سه‌رده‌م و کاتی ده‌سه‌ڵاتی فه‌یسڵ پاشای یه‌که‌مه‌وه ( الملک فیصل الاول 1921 ) وه‌هه‌روه‌ها سه‌رده‌می کۆماریی ده‌ووڵه‌تی عێراق ( 1958 ) له‌وسه‌رده‌مه‌وه‌و هه‌تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی عێراق و عاره‌ب چاویان هه‌رله‌سه‌ر شاری که‌رکوک بووه که‌ئه‌کاته هه‌شتاو حه‌وت ( 87 ) ساڵ پێش ئێستا ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی توورک له‌مێژه له‌سه‌رده‌می عوسمانلییه‌کانه‌وه هه‌تا ئێستا (1514 / 2008 ) چاوی داگیرکردنی له‌سه‌ر شاری که‌رکوکه . ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شۆڤێنیی و ڕه‌گه‌زپه‌رسته یه‌ک له‌دووا یه‌کانه‌ی عێراق به‌به‌رنامه‌و پلان دانان عاره‌بیان له‌باشووری عێراقه‌وه بۆ شاری که‌رکوک هێناوه به‌مه‌به‌ستی شۆرینه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی کوردبوونی که‌رکوک ( تعریب ) Ethnic Cleansing ) ) به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ( 1968 / 2003 ) وه‌هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ( ئه‌یاد عه‌لاوی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و نوری مالکی ) دا ( 2003 / 2008 ) هه‌مان کاری به‌عاره‌ب کردنی که‌رکوک به‌رده‌وام بووه . وواتای ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاته شۆڤێنی و ڕه‌گه‌زپه‌رست و کۆنه‌په‌رسته‌کانی یه‌ک له‌دووایه‌کی ده‌ووڵه‌تی عێراقی چاوی پیسیان له‌سه‌ر ئه‌م شاره کوردستانی یه نه‌تروکاندوه‌و به‌ئاسانیش لێی ناگه‌ڕێن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بۆیه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له سایتی ( العراقیة ) دا له‌به‌رواری 13/8/2008 ی ڕۆژی چوارشه‌مه ووتویه‌تی : که‌رکوک شارێکی عێراقی یه‌و گفتووگۆی زیاتر هه‌ڵناگرێت . ده‌سته خوشکی که‌رکوک زۆرن که‌به‌عاره‌ب و به‌به‌عسی ( تعریب و تبعیث ) کراون و دڵ و چاوی کوردستانن وه‌کو شاری خانه‌قی و مه‌نده‌لی و شه‌نگال و .. هتد . ده‌ووڵه‌تی عێراق به‌درێژایی ( 87 ) ساڵی ڕابردوو سودی له‌هه‌ڵه‌و براکووژی و (fratricide ) بیری ته‌سکی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی ناوخۆی گه‌لی کوردی بینیووه بۆیه له‌دووای نه‌مان و ڕوخانی به‌عسی عاره‌بی به‌ناو سۆسیالیستی ( 2003 ) که شیعه ده‌سه‌ڵاتداره تێیدا ئێستا سوودی له شه‌ڕی ساردی یه‌کێتی و پارتی بینیووه بۆ داگیرکردنی ناوچه کوردییه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستاندا وه‌کو که‌رکوک و خانه‌قی و شه‌نگال و مه‌نده‌لی و .. هتد . که‌چی ده‌سه‌ڵاتی کوردی سوودی له‌وه نه‌بینیووه که‌ده‌ووڵه‌تی عێراقی نوێی دووای سه‌دام که ساڵی ( 2003 و 2004 و 2005 ) ه و بێ هێزه له‌ڕووی ئابووری و سه‌ربازییه‌وه ده‌توانرێت کاری باشی ڕامیاری یان سه‌ربازی بکرێت بۆ هێنانه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه کوردییه‌کان بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام نه‌کرا ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی و کێ بڕکێ و جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی نێوان پارته کوردی یه‌کان بووه هۆی له‌ده‌ست دانی گرنگترین ناوچه‌کانی ئابووری و ماکی کورد که که‌رکوک و خانه‌قی و دووای ئه‌و هه‌موو ڕه‌خسانی بوار‌و کاته‌ی که‌لوواوه بۆ کورد له‌کیس خۆمان دا ئێستا دێین شیووه‌نی بۆ ده‌گێڕین و ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستی عێراقیش وه‌کو یاری به‌هه‌ستی کورد بکات و بابه‌تی ( 58 ) لاده‌بات و ده‌یگۆڕێت بۆ ( 140 ) و ئه‌ویش به‌بڕیاری کۆمه‌ڵێک شۆڤێنیستی ناو ئه‌نجومه‌نی عێراق ده‌یگۆڕێت بۆ یاسای ژماره ( 24 ) و له‌شێوه کوده‌تایه‌کی ڕامیاری ده‌چێت و ئه‌م پلانه‌ش به‌سه‌رۆکایه‌تی ( مه‌شهه‌دانی ) ده‌بێت که‌سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی عێراقه ئه‌م کاره‌ی له‌وه ده‌چێت وه‌کو منداڵ بخه‌ڵه‌تێنێت ئاوایه . به‌ڕاستی و دروستی له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد له‌یه‌که‌م ساته‌کانی ( 1991 / 2003 ) که‌دووجار که‌رکوکی ڕزگارکرد به‌خوێنی پێشمه‌رگه‌و هه‌ژارانی میلله‌تی کورد که‌چی که‌رکوکی نه‌خسته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان که‌له‌کاتێکدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌به‌غدا بوونی نه‌بوو که‌ئه‌وه‌شیان نه‌کرد ده‌بوایه هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌کێتی و پارتی و پارته وورده‌کانی تری کوردستانی به‌کاری ڕامیاری و به‌رنامه‌ی جوان له‌ناو شاری که‌رکوک و خانه‌قیدا و جێگه‌کانی تری داگیرکراومان ده‌توانرا تورکومان و عاره‌ب و ئاشووری و کلدان و مه‌سیحی و ئه‌وانی تریش بکرانایه به‌دۆستی کورد‌و خۆیان ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایان ڕه‌ت بکردایه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردیان هه‌ڵبژاردایه به‌ڵام مخابن تاڕاده‌یه‌کی باش ئه‌ویش نه‌کرا . به‌داخه‌وه زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ک خه‌بات و تێکۆشان فێری کاری ڕامیاری و زانستی کاری ڕامیاری ( العلم السیاسة ) ( Politics Science ) به‌رنامه داڕشتن و سه‌رنجی خه‌ڵکی له‌کاری باش و پێکه‌وه ژیانی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی کورد‌و نیشتمان نه‌بووین .
له‌سه‌رده‌می پارتی به‌عس و هاتنه سه‌رکاریان له‌ماوه‌ی ( 4 ) چوار ساڵدا و به‌ناوی خۆماڵی کردنی نه‌وتی عێراق ( التامیم النفط ) له‌ده‌ست داگیرکه‌ری ئینگلیز ( 1972 ) ناوی شاری که‌رکوکیان گۆڕی به ناوی ( التامیم ) و بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوواڕۆژدا بیکه‌نه به‌ڵگه‌ی ته‌وواوی عه‌ربی و عێراقی بوونی ئه‌م شاره‌و به‌ته‌واوی داگیری بکه‌ن . هه‌وڵێکی شۆڤێنستی تری دووڵه‌تی عێراق ئه‌وه‌بوو هه‌ڵستا به گوڕینی ناوچه‌و نه‌ته‌وه‌ی کورد ( دیموگراف ) مه‌به‌ست له‌م زاراوه‌یه‌ش گۆڕینی ناوچه‌که به ناو‌و نه‌ته‌وه‌وه له‌کوردی یه‌وه بۆ عاره‌بی به‌مه‌به‌ستی داگیرکردن بۆ نه‌وه‌ی داهاتویان بۆ نموونه : گۆڕینی نه‌ته‌وه‌ی کورد ( Barter ) به‌عاره‌ب و گۆڕینی ناوی ناوچه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کانی که‌رکوک له‌کوردی یه‌وه بۆ عاره‌بی و گۆڕینی بیروباوه‌ڕ له‌کوردایه‌تییه‌وه بۆ به‌عسێتی و ( تعریب ، تبعیس ، تبعید ) هێنانی هه‌زاران عاره‌ب له‌باشووری عێراقه‌وه له‌به‌سره‌و ناسری یه‌و نه‌جه‌ف و .. هتد بۆ که‌رکوک و به‌خشینی پاره‌و زه‌وی و موڵک و هه‌موو شتێکی ماکی بۆیان له‌پێناو جێگیربوونیان له‌که‌رکوک و به‌مه‌به‌ستی گۆڕین و داگیرکردنی شاری که‌رکوک بۆ دوواڕۆژی خۆیان و نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب . له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م شاره زۆر ده‌ووڵه‌مه‌نده له‌باری ئابووری یه‌وه بۆیه ده‌ووڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دووا یه‌که‌کانی عێراق ( 1921 / 2008 ) چاویان تێ بڕیووه‌و به‌ئاسانی وازیان لێنه‌هێناوه‌و لێی ناهێنن .
که‌رکوک کوردستانه ئیدی دووژمن پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت من دڵنیام دووژمن پێێ ناخۆش ده‌بێت به‌ڵام ئه‌م نووسین و به‌ڵگه‌نامانه خۆیان ده‌دوێن و له‌کۆتاییدا هه‌موو ماڵێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی و ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و داگیرکاری و بیری کۆنه‌په‌رستی و شۆڤێنیستیش بۆکه‌س ناچیته سه‌ر . داگیرکردن و چه‌وساندنه‌وه‌و زووڵم و سته‌می تورکیا‌و ئێران و سوریا‌و عێراق و ده‌ووڵه‌ته موسوڵمانه‌کانی که‌نداوی عاره‌بیش هه‌تاسه‌ر نابێت به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی کورد .
بابه‌تێکی تری گرنگ له‌باسه‌که‌ماندا جێده‌که‌ینه‌وه بۆ ده‌ووڵه‌مه‌ند کردنی ووتاره‌که‌مان و به‌پێزکردنی مێژووی کورد‌و ڕه‌ش کردن و پیشاندانی بیری دووژمنکارانه‌ی دووژمنانی کورد ئه‌ویش زووڵمێکی تری ده‌سه‌ڵاتی عێراق ده‌سه‌لمێنێت به‌رامبه‌ر کورد‌و مرۆڤی عێراقی ، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیدا له‌سه‌رده‌می فه‌یسه‌ل پاشای دووه‌م ( الملك فيصل الثاني ) که‌ئه‌ویش ئاگادارکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی جوله‌که‌کانی عێراق و به‌تایبه‌ت جوله‌که‌ی که‌رکوک و خانه‌قی و به‌غداو ناردنه‌وه‌یان بۆ ئیسرائیل له‌دووای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ( 1947 ) که‌ژماره‌یان پتر له شه‌ش هه‌زار ( 6000 ) که‌س ده‌بوو به‌هۆی کێشه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه که‌بیانویه‌کی زۆر نایاسیی و نامرۆیی بوو چونکه جوله‌که‌ی عێراق په‌یوه‌ندی نه‌بوو به‌کاری ڕامیاری ئیسرائیل و فه‌له‌ستینه‌وه . ئه‌م بابه‌تی ناردنه‌وه‌یه زه‌ره‌رێکی تربوو له‌گه‌لی کورد که‌وت چونکه زۆربه‌ی جوله‌که‌کانی عێراق کوردبوون و به‌وه‌ش میلله‌تی کورد زه‌ره‌رمه‌ندبوون له‌باری ئابووری و مرۆیی و سه‌رژمێری یه‌وه چونکه زۆربه‌ی زۆری جوله‌که‌کانی عێراق به‌تایبه‌ت جوله‌که‌کانی سلێمانی و که‌رکوک و خانه‌قین و موسڵ و شه‌نگال مخابن کوردبوون و ده‌ووڵه‌مه‌ندیش بوون .
***
[color=brown]ساڵی ( 1973 ) ده‌ووڵه‌تی عێراق عاره‌بی هاورده‌ی باشووری عێراقی به‌ره‌و که‌رکوک به‌ڕێ کرد‌و زه‌وی و پاره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری پێدان و جێگه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی پێ پڕده‌کرده‌وه که ده‌ری ده‌کردن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش ناوێکی بۆ ئه‌و عاره‌به هاوردانه دروستکردو پێیان ده‌ووتن ( ده‌هه‌زاری ) چونکه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکاته‌ی به‌عس بۆ هه‌ر خێزانێکی هاورده ده‌هه‌زار ( 10000) دینار پاره‌ی عێراقی پێ ده‌به‌خشین ( ده‌هه‌زار دیناری عێراقی ( چاپی سویسری ) ساڵی ( 1973 ) ده‌کاته ( 35000 ) سی و پێنج هه‌زار دۆلاری ئێستا ) . ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌درێژایی ه
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !