بابه‌ت: (تـــــاوان)
[center](تـــــاوان)
خۆشه‌ویستیت ئاگرێک بوو
دڵی ناسکی سوتاندم..
له به‌هاری وه‌رزی ته‌مه‌ن
گه‌ڵاو چرۆی هه‌ڵوه‌راندم..
هاتی و خۆتت نیشته‌جێ کرد
له به‌هار ئاسای ئه‌و دڵه‌م..
چه‌ند جار وتت تا بمێنم
خۆم باخه‌وانی ئه‌و گوڵه‌م..
منیش ته‌نها دڵێکم بوو
کردمه دیاری ئه‌وچاوانه..
نه‌مزانی وه‌ها ڕۆژێک دێت
که ئه‌و خۆی لێم په‌شیمانه..
له یاد ناکرێ ئه‌و داستانه
یه‌کجار سه‌خته و پڕ له ژانه..
که ئه‌تزانی به‌یه‌ک ناگه‌ین
ئه‌ی بۆ کردت ئه‌و تاوانه..؟
سه‌هه‌ند
16/12/2009[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !