بابه‌ت: دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌ك له سه‌هۆڵ به ئه‌تمۆسفیرێکی چڕ !
ژیان له‌سه‌ر "GJ1214b" زۆر ئاسته‌مه - ناووهکێکی سههۆڵاویی و چڕییه‌کی زۆر به‌رزی هه‌یه. به‌ڵام گه‌ردوونناسان هیوایه‌کی دیکه‌یان سه‌باره‌ت به‌م دۆزینه‌وه نوێیه هه‌یه: ده‌ستکه‌وتنی زانیاری زیاتر له‌هه‌مبه‌ڕ پێشکه‌وتنی به‌رگی گازی هه‌ساره‌کان.
ئه‌و هه‌سارانه‌ی ده جار له زه‌وی قورسترن، گه‌ردوونناسان ناوی "زه‌وی مه‌زن"یان لێده‌نێن. تاکو ئێستا نزیکه‌ی ده‌سته‌یه‌ك له‌م ته‌نه ئاسمانیانه له‌لایه‌ن گه‌ردوونناسانه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه. بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له‌نێو 400 هه‌ساره‌ی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆری تا ئێستا دۆزراوه‌دا هێنده زۆر نییه. هه‌ربۆیه هه‌ر دۆزینه‌وه‌یه‌کی نوێی جمکه‌ی زه‌وی گرنگییه‌ك لای گه‌ردوونناسان دروست ده‌کات، هه‌روه‌ك ئێستا له دۆزینه‌وه‌ی "GJ1214b" ڕوویداوه.
ئه‌م هه‌ساره تازه دۆزراوه‌یه دوای "Corot-7b" به دووه‌هه‌مین "زه‌وی مه‌زن" داده‌نرێت، له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م هه‌ساره‌یه زۆرن. "GJ1214b" وه‌ك "Corot-7b" ناووهکێکی ڕه‌وه‌زی نییه، به‌ڵکو تیرییهکی یه‌کجار گه‌وره‌ی هه‌یه. گه‌ردوونناسان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که "GJ1214b" سێ له‌سه‌ر چواری له ئاوی به‌ستوو، سلیکۆن و ئاسن پێکهاتبێت.
هه‌ساره‌ی ناوبراو ته‌نها 40 ساڵی تیشکی له زه‌وییه‌وه دووره، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature"دا بڵاویانکردۆته‌وه. "GJ1214b" چه‌قی ناوه‌ندی له‌ماوه‌ی 38 کاژمێر له‌نێوه‌ندێکی دوو ملیۆن کیلۆمه‌تریدا ده‌برێت. "David Charbonneau" له "Harvard-Smithsonian Center for Astrophysics" له "Cambridge" له‌و باوه‌ڕه‌دایه، که هه‌ساره‌ی ناوبراو له‌به‌ر نزیکی له خۆرهکهیهوه پله‌ی گه‌رماییه‌کی ده‌گاته 200 پله‌ی سه‌دی.
له‌کاتی پێوهرکردنیاندا گه‌ردوونناسان گه‌یشتنه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که تیره‌ی ده‌ستنیشانکراوی هه‌ساره زۆر له لێکدانه‌وه ژمێرییه‌کانی پێشووتر زیاتره. بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ش توێژه‌ران ته‌نها یه‌ك ڕوونکردنه‌وه‌یان هه‌یه: ئه‌تمۆسفیری 200 کیلۆمه‌تر ئه‌ستووری چڕ ڕێگا له ڕووناکی ده‌گرێت و ناوهێڵێت به ناوه‌نیدا تێپه‌ڕ ببێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "David Charbonneau" ده‌ڵێت: "ئه‌تمۆسفیری هه‌ساره‌ی تازه دۆزراوه زۆر له ئه‌تمۆسفیری زه‌وی ئه‌ستورتره. په‌ستانی به‌رز و نه‌بوونی ڕووناکی ئه‌گه‌ره‌کانی ژیان ئاسته‌م ده‌که‌ن."
سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئه‌گه‌ری ژیان له‌سه‌ر "GJ1214b"، گه‌ردوونناسان به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م هه‌ساریه: به‌هۆی گه‌رمایی زۆره‌وه ناکرێت ئهتمۆسفیرهکهی به‌رده‌وام به‌مجۆره بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ك "Xavier Bonfils" له "Université Grenoble" ئاماژه‌ی پێداوه. هه‌ربۆیه ده‌توانرێت له داهاتوودا، لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌تمۆسفیری هه‌ساره‌ی "GJ1214b" بکرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel + PhysOrg
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !