بابه‌ت: سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی
سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی یه‌كێكه له هه‌ر گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌كانی مێژووی ئیسلام. له‌سه‌ده‌ی دوانزهه‌مینی زایینی سه‌ركردایه‌تی ڕزگاركردنی ماڵی پیرۆز كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی به‌زه‌بری هێز له‌ژێر چنگی خاچپه‌رسته‌كان ده‌ریهێنا و چه‌ندین داهێنان و چاكسازی و بیناسازی له هه‌ریه‌ك له‌میسر و وڵاتی شامدا ئه‌نجامدا.
سه‌ڵاحه‌دین یوسف كوڕی ئه‌یوب كوڕی شازی كوڕی مه‌روانه، كوردێكی موسوڵمانه له‌ساڵی 1138ی زایینی له تكریت له‌دایكبووه. بنهوهچهی خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی حه‌ریر له‌باكووری ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێر. له‌گه‌ڵ باوكی و مامی به‌ره‌و شاری موسڵ به‌ڕێكه‌وتن و چوونه خزمه‌ت خاوه‌نه‌كه‌ی "عه‌ماد دینی زه‌نگی" و له‌پاشان براكه‌ی، كه ناوی نوردین بوو.
له‌گه‌ڵ مامی "ئه‌سه‌د دین شێركۆ" سه‌روه‌ری سوپای "نور دین زه‌نگی"یان بۆ میسر به مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی "العاضد الفاطمي" دژی دوژمنانی كرد و له‌وێش سه‌روه‌ی سوپا و نازناوی پاشای ناسری پێبه‌خشرا، له‌پاشان كۆتایی بهفهرمانڕهوایی فاتمییه‌كان هێنا و بوویه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری میسر.
پاش كۆچی دوایی نور دین زه‌نگی ئاژاوه باڵی به‌سه‌ر شامدا كێشا و داوا له سه‌ڵاحه‌دین كرا هێمنی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شام. سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵسا به ئارامكردنه‌وه‌ی باری ئاڵۆزی شام و وڵاته‌كانی چوارده‌وه‌ری یه‌كخست و چاكسازی تێدا ئه‌نجامدا و له میسر قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ناوبانگی تێدا دروستكرد و چه‌ندین قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌ی كرده‌وه.
به‌رهه‌مه‌كانی ناوبه‌ناو به‌ره‌وه زیادبوونی گه‌شه‌كردن ده‌چوون، تاكو وای لێهات وڵاتی ئه‌یوبی له‌باشووری میسره‌وه بۆ وڵاتی ئه‌رمن له‌باكوور و له ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه دوورگه و موسڵ، له‌وێشه‌وه هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌ی خاچپه‌رسته‌كان به‌رجه‌ستی كرد.
له‌ساڵی 1182 بۆ دواهه‌مین جار له‌میسره‌وه به‌ره‌و شام بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هێرشی خاچپه‌رسته‌كان به‌ڕێكه‌وت و له چه‌ندین جه‌نگدا به‌رنگاری هێرشی خاچپه‌رسته‌كان بوویه‌وه و تا جه‌نگی كۆتایی له "حتین" له‌ساڵی 1187ی زایینی به‌رپابوو، كه تیایدا هیوای خاچپه‌رسته‌كانی له‌گۆڕنا و ڕێگای بۆ سوپای سه‌ڵاحه‌دین به‌ره‌و ڕزگاركردنی قودس له‌هه‌مان ساڵدا خۆشكرد، كه پێشتر توانی "ته‌به‌ریه" و "عه‌كا" و "یافا" و "به‌یروت"ی ڕزگار بكات.
سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی توانای بڵاوی موسوڵمانه‌كان یه‌ك بخاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌شێوه‌ی چه‌ند نیمچه وڵاتێك له‌ژێر ده‌ستی خاچپه‌رسته‌كاندا ده‌چه‌وسانه‌وه. سه‌ڵاحه‌دین به فه‌رمانڕه‌وایه‌كی دادوه‌ر ده‌ناسرا و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی ته‌ماشای خه‌ڵكی ده‌كرد و له‌گه‌ڵ دیلكراوهكانی خاچپه‌رسته‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه ڕه‌فتاری ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا خاچپه‌رسته‌كان دیلكراوانی موسوڵمانه‌كانی ئازار ده‌دا، تا ئه‌و ساته‌ی گیانیان له‌ده‌ست ده‌دا.
سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌ساڵی 1193دا له ته‌مه‌نی 57 ساڵییدا گیانی له‌ده‌ستدا، له‌پاش خۆی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كوڕه‌كانیدا دابه‌شبوون.
سه‌رچاوه:
خۆزگه
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !