بابه‌ت: سودى بة تاتة
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى نوێی زانستی ده‌ریخست كه گیراوه‌یه‌كى دروست كرا‌و له په‌تاته‌ی ئاسایی توانیویه‌تى كاریگه‌رییه‌كى باشی هه‌بێت له‌سه‌ر مهیاندنى خوێن و داخستنی برینه كراوه‌كان و نه‌هێشتنی خوێنبه‌ربوون و سارێژكردنهوهى شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری. پسپۆرانی سرِكردن له نه‌خۆشخانه‌ى مایۆكلینك پرۆشیستهر، روونیان كرده‌وه كه ئه‌م گیراوه‌یه كاتێك له‌سه‌ر رِووى برین داده‌نرێت به رێگه‌ى ئیسفه‌نجه كردن خوێن ده‌مژێت و هانى پرۆسه‌ى خوێن مه‌یینی سه‌ره‌تایی ده‌دات تا ئه‌وكاته‌ى پرۆسه‌كه به‌شێوه‌ی سروشتی خۆى ته‌واو ده‌بێت و خوێنبه‌ربوون ده‌وه‌ستێت، دواى ئه‌وه‌ش ئه‌نزیمه‌كانى " ئهمیلیز "كه له‌ناو له‌شی مرۆڤدا هه‌ن گیراوه‌كه ده‌توێننه‌وه و له‌ناوى ده‌به‌ن و ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه ئه‌م گیراوه‌یه زۆر كاریگه‌ره و هیچ زیانێكی لابه‌لا ناكاته سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ. توێژه‌ران هه‌ستان به پشكنینی كاریگه‌ری و سه‌لامه‌تی ئه‌و گیراوه‌یه له چاره‌سه‌ركردنى برین و زامه ساده‌كانى پێست لاى 30 خۆبه‌خشی ته‌ندروست، له هه‌ندێكیاندا راسته‌وخۆ له‌دواى خوێنبه‌ربوون شوێنه‌كانیان به‌م گیراوه‌یه داده‌پۆشی و له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێ برینی تریان به پاڵه‌په‌ستۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرد، به تۆماركردنى كاتی سارێژبوونهوهى هه‌ردوو رێگا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و برینه‌ى له‌رێگای گیراوه‌ی په‌تاته‌وه چاره‌سه‌ركراوه راسته‌وخۆ له‌خوێن به‌ربوون وه‌ستاوه كه‌چی بهرێگاكهى تر نزیكه‌ى شه‌ش خووڵهكی پێچووه.