بابه‌ت: به‌سه‌رهاتی كچه زیندانییه‌ك
[size=16]به‌سه‌رهاتی كچه زیندانییه‌ك
له زمانی خۆیه‌وه
«ئه‌و كوڕه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بێزاری كردموبهو هیوایه‌وه ئه‌ژیا كه بۆ جارێكیش بێت پێمبگات، ساڵێك به‌ر له ئێستا كردمه قوربانی چوار فیشهكو له‌سه‌ر شه‌ره‌فی خۆم كوشتم، ئێستاپهشیمان نیم‌و ئاماده‌شم بۆ هه‌موو حوكمێكی دادگا، چونكه مردنی به شهرهفو سه‌ربه‌رزانه، گرنگتره له ژیانی چاوشۆڕیو بهدڕهوشتیو له‌كه‌داركردنی ئه‌خلاق». ئه‌مه قسه‌ی (م.ا.س)ی ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵه، كه11مانگ له زیندانی كه‌لار حه‌بس بووه، ماوه‌ی مانگێكیشه له زیندانی گرتن‌و گواستنه‌وه له سلێمانی حه‌بسه، تۆمه‌تباره به‌كوشتنی كهسێكو ماده‌كه‌ی 406 چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه دادگا چ حوكمێكی ده‌دات.
(م.ا.س) كچێكی تاقانه‌یه‌و خوشك‌و برای نیه‌و تا پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌یی خوێندووه. ئه‌و هۆكاری كوشتنی ئه‌و كوڕه ته‌مه‌ن 27 ساڵه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و رۆژگارانه‌ی كه به‌قسه‌ی خۆی زۆر زۆر بێزاری كردووه‌و چه‌نده‌ها جار رێگه‌ی پێگرتووه «هه‌میشه داوای عیلاقه‌ی لێدهكردمو رهتمدهكردهوه، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی دایك‌و باوكم تێبگهنو ببێته كێشه‌ی خێزانه‌كه‌مان، ئه‌وه‌نده بێزاركه‌ر بوو كه ته‌له‌فۆنی بۆ باوكم دهكردو جنێوی ناشیرینی پێده‌دا، چونكه پاسه‌وانی به‌رپرسێكی باڵای حیزبێكی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان بوو. له‌كه‌س نه ده‌ترساو حسابی بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد».
(م.ا.س) وه‌ك خۆی ده‌ڵێت زۆربه‌ی رۆژگاره‌كانی ته‌مه‌نی به ناخۆشی به‌سه‌ر ده‌بات، به تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه به‌هۆی بێزاركردنیهوه ده‌ست له خوێندنگا ههڵدهگرێتوناچار ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه خولیای ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه رۆژێك نمره‌یه‌كی باش به‌ده‌ست بهێنێتو بچێته كۆلێژ.
بۆیه ساڵی پار ده‌ڕواته خولێكی به‌هێزكردنی وانه‌كانی شه‌ش، به‌ڵام جارێكی تر كوڕه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات «ناچار چوومه لای پۆلیس‌و شكاتم لێ‌كرد، به‌ڵام ئه‌و پشت ئه‌ستورانه له‌به‌ر چاوی پۆلیس هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكردم ئه‌گه‌ر حوكمیش بدرێت هه‌قم لێده‌كاته‌وه بۆیه یه‌كسه‌ر په‌شیمان بومه‌وه».
هه‌ر ئه‌وشه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ دهكاتو وه‌ك هه‌میشه داوای بینین‌و چوونه ده‌ره‌وه‌ی لێده‌كات، به‌ڵام وه‌عدی ده‌داتێ كه به‌ته‌نها جارێك هاتنه ده‌ره‌وه هه‌موو كێشه‌كان كۆتایی پێدێنێتو چیتر رێگه‌ی پێناگرێت. (م.ا.س) ده‌مانچه‌یه‌ك له ماڵی خزمێكیان ههڵدهگرێتو بڕیار ده‌ده‌ن كه بۆ رۆژی داهاتوو پێكهوهبچنه ده‌ره‌وه «ده‌مانچه‌كه‌م هه‌ر بۆ ئه‌وه برد كه ئه‌گه‌ر شتێكی كرد به‌رگری له‌خۆم پێبكه‌م بۆیه له رانی چهپمم به‌ستو كاتێك بهرهودهشتێكی چۆڵی بردم، پێموت چیت ئه‌وێت با قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین؟ وتی له دواوه‌ی سه‌یاره‌كه‌دا قسه ئه‌كه‌ین. كه دابه‌زی قۆپچه‌ی كراسه‌كه‌ی هه‌مووی كرده‌وه، له دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه دانیشت‌و پانتۆڵهكهشی داكه‌ندبوو تا سه‌ر ئه‌ژنۆی، كه بانگی كردم‌و ئاوڕمدایه‌وه خه‌ریك بوو مێشكم بوه‌ستێ، بۆیه دابه‌زیمو ده‌مانچه‌كه‌م به بیانوی میز كردنه‌وه له رانم كرده‌وه فیشه‌كێكم نا به باڵیه‌وه، ویستی ده‌ست بۆ لای گێره‌كه رابكێشێت‌و ده‌ستی بگاته مۆبایلهكهیو ته‌له‌فۆن بكات فیشه‌كێكی تریشم پێوه‌نا، به‌ڵام نه‌مرد، په‌لاماری ده‌ستی دام، منیش چونكه قه‌ت ده‌مانچه‌م به ده‌ستیش نه‌گرتووه نهمدهزانیو هه‌موو جار میلم ده‌هێنایه‌وه‌و فیشه‌كه‌كان، دهكهتنه خواره‌وه. هه‌ر چۆن بوو ده‌میم له‌قۆڵم كرده‌وه‌و دووفیشهكم پێوه‌ناو سویچی ئۆتۆمبێل‌و مۆبایله‌كه‌یم برد، یه‌ك سه‌عاتی ته‌واو رامكرد تا گه‌یشتمه سه‌ر جاده‌كه، له‌وێ ده‌ستم لهئۆتۆمبیلێك راگرت‌و بردمیه‌وه ماڵه‌وه، بهڵامخوێن گرتبوومیو هه‌ر ده‌ڕشامه‌وه، سایهقهكهش وایزانی نه‌خۆشم به‌ڵام هه‌ر گه‌یشتمه ماڵه‌وه، خۆمشتو دایكم هاته‌وه لای سه‌یر بووكه په‌شۆكابووم».
ئه‌و رۆژه پێنجشهممهدهبێتو كچه‌كه لای كه‌س قسه ناكات، تا رۆژی شه‌ممه ئه‌و پۆلیسه‌ی كه پێش سێ رۆژ له‌و رووداوه شكاتی ئه‌و كوڕه‌ی لێكردبوو سه‌ردانیان دهكاتو پێیان راده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌واڵی ئه‌و كوڕه نازانن كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك شكاتت لێ‌كرد، كچه‌كه به نه‌خێر وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه. رۆژی دووشه‌ممه‌و دوای چوار رۆژ كوڕه‌كه بهكوژراویو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ناو ده‌شتاییه‌كی چۆڵدا ده‌دۆزنه‌وه‌و له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه تهلهفۆنیهكانی ئه‌و رۆژه‌ی كوڕه‌كه‌وه، كه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ (م.ا.س)دا قسه‌ی كردووه ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر دان به‌وه‌دا نانێت كه ئه‌و كوشتویه‌تی «هه‌رچه‌نده مولازم ك. زۆر زۆری به كێبڵ لێدام به جۆرێك كه قاچم ئه‌وه‌نده ئاوسابوو نه‌مده‌توانی پێڵاو لهپێبكهم هه‌ر ئیعترافم نه‌كرد، به‌ڵام كه دایك‌و باوكیان گرتم ویژدان زۆر ئازاریدام یه‌كسه‌ر راستییه‌كانم ئاشكرا كرد‌و هه‌موو روداوه‌كه‌م بۆ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كه باسكرد».
(م.ا.س) باس له‌وه‌ده‌كات كه پورازی كوڕه‌كه ئیعترافی كردووه كه كوڕهكوژراوهكه مۆبایلی ده‌بڵ كامێرای پێبووه كه هی ئه‌و بووه «ده‌یویست كاری سێكسیم له‌گه‌ڵ بكات‌و به‌زه‌بری ئهودهمانچهیهی كه ئه‌ویش پێی بوو ته‌سویری بكات‌و دوای بڵاوی بكاته‌وه من یا به ناچاری خۆم بكوژم یان كه‌سوكارم بمكوژن، راسته ره‌نگه سزای ئیعدام یان هه‌تا هه‌تایی بخۆم، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه شه‌ره‌فم بریندار نیه‌و ویژدان ئاسووده‌یه».
سه‌رچاوه پێگه‌ی ئاوێنه[/size]