بابه‌ت: بۆ ئه‌وه‌ی سهرنجرِاكێش بی
شاره‌زایان ده رێگای ئاسانیان دیار كردووه كه له رێگه‌یانه‌وه مرۆڤ سهرنجرِاكێش ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێكی سه‌كه‌وتوو و روح سووك بیت و به زوویی بچیته هه‌موو دلێكه‌وه ئه‌م (10) رێگه‌یه پهیرِه بكه.
سهرنجرِاكێشی و جوانی دوو چه‌مكی جیاوازن، مرۆڤ له‌وانه‌یه جوان بێت به‌ڵام سهرنجرِاكێش نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سهرنجرِاكێش بیت ئه‌وا هه‌وڵبده:
1- خۆت له‌گه‌ڵ ناخی خۆت په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین و ته‌ندروستت هه‌بێت، چونكه هه‌ر خۆت ده‌بیته پاڵپشت بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانت.
2- وته بهنرخهكه له بیر مه‌كه كه ده‌ڵێت:"بێ ده‌نگی چه‌كه، كه‌م گوتن زێرِه، زۆر بڵێی به‌ڵایه". بێ ده‌نگی و كه‌م وتن بۆ دروست بوونی تێكه‌ڵاوی و سهرنجرِاكێشی كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه، به‌ڵام بێ ده‌نگی نابێت له رووی شه‌رم و بێ متمانه‌یی به‌خۆبوون بێت، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا له سهرنجرِاكێشیت كه‌م ده‌كاته‌وه.
3- هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ سهرنجرِاكێشیمان ئه‌و كاته‌یه كه به‌نه‌رم و نیانی و له سه‌رخۆ قسه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین. چونكه نه‌رم و نیانی پێگه‌یه بۆ سهرنجرِاكێشی به پێچه‌وانه‌ی مرۆڤی توندوتورِه كه هه‌رگیز بۆ په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵاوی ناگونجێت و سهرنجرِاكێش نابێت.
4- ئاكار و ره‌وشتی جوان ده‌توانێت هانده‌ره بۆ به‌رامبه‌ره‌كانمان و سرنجی ئه‌وان به‌ره‌و لای خۆت كه‌مه‌ندكێش ده‌كه‌یت.
5- كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستی سروته‌كان له بیر مه‌كه چونكه ئه‌وان گیانی برِوا بوون به خۆتت لا به‌هێز ده‌كه‌ن و برِۆ بۆ شوێنێكی ئارام و به ده‌نگێكی نزم نزا بكه و بڵێ:(خودایه خۆشحاڵم و ده‌مه‌وێ شادومان و سهرنجرِاكێش بم و ته‌ندروستیم زۆر باش بێت و سه‌ركه‌وتن له ژیان به‌ده‌ست بهێنم) له‌دوای ئه‌وه بێده‌نگ مه‌به، به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌و هه‌نگاو بنێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ویستانهت.
6- له ژیانتدا هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوانت بێت، ره‌نگه زۆر پێكه‌نین و گاڵته‌ی بێ هۆ له سهرنجرِاكێشیت كه‌م بكاته‌وه."
7- برِوات به‌خۆت بێت و ئامانجه‌كانت دیاری بكه‌یت، چونكه مرۆڤی خاوه‌ن بیر‌و برِوا و كۆششكار به‌رده‌وام به‌رنامه‌یه‌كی رێكوپێكی بۆ ژیانی هه‌یه و زۆر سهرنجرِاكێشه.
8- هه‌نگاوه مه‌زنه‌كه (دیاری به‌خشین)ت له یاد بێت، به‌خشینی دیاری گرنگترین هه‌نگاوی نزیكبوونه‌وه داده‌نرێت. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت چاوهرِوانی هیچ دیارییه‌ك نه‌بێت لێت و ئاگاداری بایه‌خی دیارییه‌كه نه‌بێت و نه‌زانێت بۆ چ مه‌به‌ستێكه، ئه‌و شێوازه‌ی دیاری ده‌بێته هۆی بایه‌خدان به كه‌سی به‌رامبه‌ر و تێكه‌ڵاو بوون به رۆحییه‌تی سهرنجرِاكێشی.
9- قسه‌و بیرورِایهكانت بایه‌خی تایبه‌تیان هه‌یه، به قسه‌ی شیرین و جوان گیانی خۆت به هێزو شاد بكه، دووركه‌وتنه‌وه له وشه‌ی (ناتوانم، نابێت، نه‌خێر،.....هتد) له‌گه‌ڵ دڵته‌نگی و بێزاری و روگرژی له به‌رامبه‌ره‌كانمان دوورمان ده‌خه‌نه‌وه.
10- هه‌میشه بیر له‌وه بكه‌وه، كه ده‌ته‌وێت ژیانێكی خۆش و پرِ له كامه‌رانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت و هاورِێكانت و به‌رامبه‌ره‌كانت به‌سه‌ر به‌ری.