بابه‌ت: كه‌روێشكێكی میسری فیلێكی ده‌بێ
[size=16]رۆژنامه‌ی یوم السابع ی میسری بڵاوی كرده‌وه كه یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی كه‌روێشكی وتویه‌تی : یه‌كێك له كه‌روێشكه‌كان دوای ئه‌وه‌ی زاوزێ ده‌كات هه‌ست به جیاوازیه‌ك ده‌كه‌ن له‌ناو یه‌كێك له بێچووه‌كانی كهوێشكهكه كه له‌شێوه‌ی ئاژه‌لێكی جیاوزدایه كه ره‌نگێكی ره‌ساسی هه‌یه ئه‌ویش وا گومان ده‌بات ئه‌مه بێچووه فیله ته‌نانه‌ت لووت و گوێیه‌كانی وه‌كو فیل وان.
به‌ڵام پاش سێ كاتژمێر پاش له‌دایك بوونی ده‌مرێ، پاش مردنی ئه‌م گیانداره سه‌یره سه‌رپه‌رشتیاری كێڵگه‌كه له‌ناو قوماشێكی سپی له‌ناو ساردكهرهوهیهكدا هه‌ڵیده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی شی بكرێته‌وه وه زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌م به‌سه‌رهاته له‌ناوچه‌ی ساقیه مه‌كی شاری جیزه‌ی میسری روویداوه كه به رووداوێكی زۆر سه‌رنج راكێش ده‌بینرێ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌روێشكێكی مێینه چه‌ند فهرخهیهكی ده‌بێ كه یه‌كێكیان هاوشێوه‌و هاوڕه‌نگی فیله ته‌نانه‌ت ڕه‌نگ و خه‌رتوم و گوێیهكانیشی وه‌كو فیل وایه.
ماڵپه‌ڕی سیروان دیبه‌گه‌یی[/size]