بابه‌ت: سزا دانی پیاوێک که پڵنگێکی خواردووه،... به‌ڵام چ پڵنگێک
[size=16]
چین : زیندانی کردن و سزا دانی پیاوێک که پڵنگێکی خواردووه،... به‌ڵام چ پڵنگێک ؟
ده‌سته‌ڵاتی چینی بڕیاری 12 ساڵ زیندانی و لێسه‌ندنی 70 هه‌زار دۆلار غرامه‌ی دا به‌رامبه‌ر پیاوێک که هه‌ڵساوه به کوشتنی پڵنگێک له جۆرێکی زۆر ده‌گمه‌ن و پاشان خواردنی .
پیاوێک به‌ناوی "وانیان" دان به‌وه‌دا ده‌نێت که ئهوپڵنگهی کوشتووه وه‌ک به‌رگریکردنێک له نه‌فسی خۆی و وهنهیشی زانیوه که له جۆرێکی که‌م وده‌گمه‌نه ،نه‌ک هه‌ر ده‌گمه‌ن به‌ڵکو پێده‌چێت اوه کۆتا دانه بووبێت له ووڵاتی چیندا .
ئه‌و جۆره پێی ده‌وترێت "ئیندۆشاینیز" واته پڵنگی چینی هیندی ،که ئه‌جۆره له دوابڕندان(انقراض)، وانیان ئه‌م پڵنگه‌ی له نزیک سنوری چین له‌گه‌ڵ لاوس دا بینیوه‌و ته‌قه‌ی لێکردووه له تاریکیدا وه نه‌مزانیوه ئه‌م گیانداره له له‌ناوچوندایه و دوابڕان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کات .
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له چین ڕایانگه‌یاند که بڕیاری 10 ساڵ زیندانی به‌رامبه‌ر کوشتنی پڵنگه‌که و 2ساڵیش بۆ هه‌ڵگرتن و به‌کارهێنانی چه‌ک به‌بێ مۆڵه‌ت .
وانیان له‌مانگی دووی ڕابردوودا هه‌ستاوه به کوشتنی ، وه له ووڵاتانی لاوس و ڤێتنام و که‌مبۆدیا وتایلاند وبورما دا ته‌نها 1800 بڵنگ له‌و جۆره هه‌یه ،پێیان وایه ته‌نها یه‌ک دانه که‌وتۆته ووڵاتی چینه‌وه چونکه له‌ساڵی 2007دا له‌هه‌مان شوێندا وێنه‌یه‌کی گیراوه ، به‌ڵام له‌دوای مانگی دووه‌وه ئه‌و پڵنگه نه‌بینراوه .
که‌واته قوڕت به‌سه‌ر وانیانی داماو .
[/size]
[size=16] له لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام[/size]