بابه‌ت: شه‌رابی سپی
[center] شه‌رابی سپی
بیرت ئه‌که‌م
هێندهیبیری وشه‌کانت ئه‌که‌م
هێنده‌ی بیری مه‌ستی بوون به ئه‌شقت ئه‌که‌م
سه‌د هیندهئارهزووی شه‌رابی سپی ئه‌که‌م...
پڕ به‌دوونیا
پڕ به‌تاریکی ئه‌م شاره
پڕ به‌باوه‌شی ئاسمان
هاوار ئه‌که‌م بیرت ئه‌که‌م هیواکه‌م....
له‌م شهوهخامۆش و سستهیا
به‌شه‌رابی سپێ لێوت
به‌نووری گه‌رمی چاوانت
لاشه‌ی منت سڕ کردوه
هێنده‌ی په‌نجه‌کانت ئاشقن به‌قژی خاوم
سه‌د ئهوهندهئهشقن بهپشویهک
له‌سه‌ر سینه‌م...
ئه‌و کاتانه‌ی لێوه‌ت به‌ر لێوم ئه‌که‌وێت
ئهتوێمهوهلهناو هه‌ستی به‌تینی تۆ
ئه‌ی کهخۆشهبهههناسهی گهرتم
بسمیلم که‌ی و
هه‌رچی گوناههبیرم چێته‌وه...
له‌م شه‌وه‌دا بهوشهکانت مهمدوێنی
به‌هه‌ناسه
به‌مه‌ستی چاوانت
به‌شه‌رابی لێوت
من ده‌زانم
حه‌زه‌کانت چی ده‌ڵێن
بهوشهکانت مهمدوێنه...
له‌خامۆشی و له تاریکیا
له‌ناو باوه‌شی گه‌رمی تۆ
له‌جه‌نگی ئاوێته‌بوونم له‌گه‌ڵ تۆ
من سه‌رمامه
مهلهئهکهم له‌ناو شه‌رابی لێوات
که‌چی من هه‌ر تامه‌زرۆمه...
با په‌نجه‌کانت هه‌ر له‌ناو قژی خاوم بن و
ده‌ستێکت بخه‌سه‌ر سینه‌م
له‌و کاته‌ی شه‌رابی لێوت بهقورگما ئه‌ڕوات و
ماندوو بونم خامۆش ئه‌کا
تۆ بۆ دواجار ئا له‌م شه‌وا
ماچێک بکهلهگهردنم...
باریکان ئیسماعیلی[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !