بابه‌ت: هه‌ر شاژنی خه‌ونی منی
[center]هه‌ر شاژنی خه‌ونی منی
ڕۆژانێکه... تۆ له چاوی پـڕ فـرمێـسکی نـیـگام ونی
به‌ڵام ئێستاش هه‌ر شاژنی نێو خه‌یاڵ و خه‌ونی منی
له‌و ڕۆژه‌وه چرپه‌و ده‌نگی لێوه‌کانی تۆ نابیستم
هه‌رگیز ده‌نگی که‌سێکیتر نه‌بۆته جێی خواست و ویستم
ڕۆژم ده‌ژمارد، بۆ دیدارت.. بۆ گفتوگۆ‌و ڕازێکی نوێ
ئه‌و ساتانه‌ش که بۆم ده‌دوای.. هه‌موو گیانم ده‌بوو به گوێ
که دوو به دوو داده‌نیشتین، تۆ بۆم ده‌دوای به ئه‌سپایی
من خواخوام بوو، ڕسته‌کانت نه‌گه‌ن به خاڵی کۆتایی
گوڵهه‌ناری لێوه‌کانت که ده‌کرانه‌وه بۆ وتن
چاوانی من دوو په‌پوله له‌سه‌ر لێوت نهدهبزووتن
یه‌ک به یه‌کی وشه‌کانتم له نێو رۆحما پاراستووه
واهه‌ست ده‌که‌م که من پێشتر ئه‌و وشانه‌م نه‌بیستووه
بڕوا بکه.. له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ستم به بوونم کردووه
له تۆ زیاتر ئاوا به هه‌ست گوێم بۆ هیچ که‌س نه‌گرتووه
[/center]
سالح بێچار
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !