بابهت: گەورەترین مۆتۆرسكێل
گەورەترین مۆتۆرسكێل
كەرەستە سەیر و گەورەكان، بە جۆرێك دروست دەكرێن دەبن بە جێگەی سەمەرەی گشت كەسێك، تەنانەت لە رێگەی ئامێر و كەرەستەكاندا دەتوانرێت چەندەها نازناوی تایبەت و گەورە بەدی بكرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا كەرەستەكان كاتێك شێوەیان گەورە یان بچووك دەبێ، وەك كەرەستەیەكی سەرەنجراكێش و بەرچاو دەردەكەوێ.
ئەوەی دەیبینن بریتییە لە گەورەترین مۆتۆرسكێل لە جیهاندا، بەرزایی ئەو مۆتۆرسكێلە دەگاتە نزیكەی (2) مەتر و نیو، لەگەڵ درێژی نزیكەی (4) مەتر دەبێ، ئەوەندەی ئوتۆمبێلێك هێزی هەیە و، دەبێتە یەكێك لە بەرهەمەكانی وڵاتی هیندستان، ئەمەش كاتێك لەسەر خواستی كەسێك بە راسپاردە دروست كراوە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی گەورەترین مۆتۆرسكێل.
گولان